دادگای تایبەت بە رۆحانیەتی رژیمی ویلایەتی فەقیه مامۆستایەکی ئایینی کوردی خەڵکی شاری بۆکانی بە ١٥ مانگ زیندان و چوار ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کرد.
دادگای تایبەت بە رۆحانیەتی رژیمی ویلایەتی فەقیه مامۆستایەکی ئایینی کوردی خەڵکی شاری بۆکانی بە ١٥ مانگ زیندان و چوار ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کرد.
بەپێی هەواڵەکان، دادگای تایبەت بە ڕۆحانیەتی رژیم لە شاری تەورێز، حوکمی 15 مانگ زیندان و چوارساڵ زیندانی هەڵپەسێردراوی بە سەر مامۆستا محەممەد خزرنژاد، پێشنوێژی گوندی"ناچیت"ی سەر بە شاری بۆکان سەپاند.
ئەو مامۆستا کوردە بە تۆمەتی " کردنەوەی خوێندنی زانستە ئایینییەکان، پڕۆپاگەندە دژی نیزام، ڕەخنە گرتن لە کردەوەکانی بەرپرسانی حکوومەتی، داکۆکی کردن لە مافی کۆڵبەران" ئەو حوکمەی بەسەردا سەپاوە.