بەبۆنەی کۆچی دوایی شێخ سەمیعی سەرقووڵ و برای کاک رێبواری حسێنی ئەندامی دەفتەری سیاسی سازمانی خەبات پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاو کردۆتەوە کە تیایدا سەرەخۆشی لە کاک
بەبۆنەی کۆچی دوایی شێخ سەمیعی سەرقووڵ و برای کاک رێبواری حسێنی ئەندامی دەفتەری سیاسی سازمانی خەبات سکرتیری گشتی سازمان کاک بابەشیخ حسینی پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاو کردۆتەوە کە تیایدا سەرەخۆشی لە کاک رێبواری حسێنی و کەس و کاری کۆچکردوو لە سەرقووڵ و بانە دەکات.
دەقی پەیامەکەی بەرێز سکرتێری گشتی بەم شێوەیە:
بە ناوی خودای بەخشەندەو میهرەبان
بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک سەمیع حوسەینی سەرەخۆشی لە خانەوادەی بەرێزی و بە تایبەت کاک رێبوار حوسەینی ئەندامی دەفتەری سیاسی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران دەکەم.
لە خوای گەورە داواکارم کاک سەمیع بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبوری کەس و کارو دۆستان و نزیکانی بدات.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
بابەشیخ حوسەینی