پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری گشتی لەبەرەکانی شەر دژی داعش رێز لە رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات گیرا

بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری گشتی لەبەرەکانی شەر دژی داعش رێز لە رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات گیرا

رۆژی یەک شەممە رێکەوتی 10ی خەزەڵوەری 1394 بەرێز کاک بابەشێخ حسێنی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران وێرای بەشێک لە ئەندامانی سەرکردایەتی مەقەری سازمانی خەبات لە بەرەکانی شەر دژی داعشی بەسەر کردەوە و لە رێورەسمێک دا رێز لە 10ی خەزەڵوەر رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات ی کوردستان گیرا. سەرەتای رێورەسمەکە بە دەقیقەیێک بێدەنگی بۆ رێز گرتن لە یاد و روحی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد و

رۆژی یەک شەممە رێکەوتی 10ی خەزەڵوەری 1394 بەرێز کاک بابەشێخ حسێنی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران وێرای بەشێک لە ئەندامانی سەرکردایەتی مەقەری سازمانی خەبات لە بەرەکانی شەر دژی داعشی بەسەر کردەوە و لە رێورەسمێک دا رێز لە 10ی خەزەڵوەر رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات ی کوردستان گیرا. سەرەتای رێورەسمەکە بە دەقیقەیێک بێدەنگی بۆ رێز گرتن لە یاد و روحی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد و پاشان پەیامی کومیتەی ناوەندی بەو بۆنەوە لە لایەن بەرێز خاتوو زێنەب حسێنی ئەندامی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات ی کوردستان پێش کەش کرا، لەدوای پێش کەش کردنی پەیامی کومیتەی ناوەندی بەرێز کاک بێهروز ئەردەڵان کارگیری کومیتەی ناوەندی و بەرپرسی کومسیونی سیاسی نیزامی سازمانی خەبات سەبارەت بە رۆژی پێشمەرگە و کەسایەتی و نرخی پێشمەرگە قسەی کرد. لەناو ئاخنی رێورسمەکە چەندین شیعر و سرودی شۆڕشگیرانە لە لایەن پێشمەرگەکانی هیزی یەکشەوەی سازمانی خەبات پێش کەش کران. لە بڕگەیێکی دیکەی رێورەسمەکە لە لایەن دوو منداڵی ریزەکانی شۆڕش گوڵ بەسەر پێشمەرگەکان دابەش کرا و بە چەپلە رێزان، رێزیان لێگیرا. هەر لەو رێورەسمەدا باسی شەری قارەمانانەی هەژدە دۆلان کە تێیدا هیزێکی یەکجار گەورەی رژیمی تازە بە دەسەڵات گەیشتووی ئاخوندی تێک شکێندرا و حەماسەیێکی کەم وێنە خوڵقیندراو بە رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات ناودێر کرا بە وردی تیشکی خرایە سەر و بیرەوەرییەکانی ئەو رۆژانە زیندوو کرانەوە و هەروەها کۆمەڵیک رێنوێنی و راسپاردەی بەسوود پێش کەش بە پێشمەرگەکانی هێزی یەکشەوەی سازمانی خەبات کران کە لە ئێستا دا لەبەرەکانی شەر لەبەرانبەر ترۆریستانی داعش لە جەنگ و رووبەرووبوونەوە دان.

صورة

 

صورة


9 ساڵ و 17 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 42 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری گشتی لەبەرەکانی شەر دژی داعش رێز لە رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات گیرا

بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری گشتی لەبەرەکانی شەر دژی داعش رێز لە رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات گیرا

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران