رۆژی دوو شەممە 19ی جۆزەردانی 1396، وەزارەتی هەواڵگری عەرەبستان هەواڵی گرتنی سێ ئەندامی سپای پاسداران کە بە سواری بەلەم (قایەق)ی هەڵگری چەک نزیک دەبوونەوە
رۆژی دوو شەممە 19ی جۆزەردانی 1396، وەزارەتی هەواڵگری عەرەبستان هەواڵی گرتنی سێ ئەندامی سپای پاسداران کە بە سواری بەلەم (قایەق)ی هەڵگری چەک نزیک دەبوونەوە لە سەکۆی نەوتی مەرجان، راگەیاند.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەری رۆیتەر ئەو سێ ئەندامەی سپاس پاسدارانی رژێم رۆژی هەینی 26ی جۆزەردان بە دوو بەلەمی دیکە و هەڵگری چەک بوون لە سەکۆ نەوتیەکانی مەرجان لە کەنداوی فارس نزیک بووەتەوە کە لەلایەن هێزی سنوور پارێزی عەرەبستانەوە دەسگیر کرابوون و هەر بەپێی ئەو راپۆرتە دوو بەلەمی دیکە لە شوێ،ەکە دوور کەوتوونەتەوە.
بەرپرسانی عەرەبستان خەریکی لێکۆڵینەوە لەو سێ ئەندامەی سپای پاسدارانن.
لە راگەیەندراوەکەی عەرەبستان کە رۆژی دووشەممە 29ی جۆزەردانی 1396 هەواڵدەریە فەرمیەکانی عەرەبستان بڵاویان کردەوە هاتووە: روژی هەینی سێ بەلەم کە ئاڵای سپی و سووریان پێوەبوو بەرەو مەیدانی نەوتی مەرجان پێشرەویان کرد. ئەو بەلەمانە لەگەڵ تەقەی وریا کردنەوە رووبەروو بوون. بەپێی ئەو راگەیەندراوە عەرەبستان یەکێک لە بەلەمەکانی گرتووەو دوو بەلەمەکەی دیکە لە شوێنەکە دوور کەوتوونەتەوە.