لە ماوەی نزیک بە دوو حەوتووی رابردوودا بە لانی کەمەوە 44 بانگخوازی سوننی مەزهەب لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێم لە شارەکانی
لە ماوەی نزیک بە دوو حەوتووی رابردوودا بە لانی کەمەوە 44 بانگخوازی سوننی مەزهەب لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێم لە شارەکانی کرماشان، جوانرۆ، روانسەر، سنە، مەهاباد، بۆکان، پیرانشار و سەلاسی باوەجانی و سەقز دەسگیر کراون.
بەپێی هەواڵی ناوەندی دیموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان، ئەو 44 کەسە کە لە نێویاندا 3 ژنیش هەیە لە دوای هێرشەکانی تارانەوە دەستی پێ کردووە. ئەو کەسانە کە لە بانگخوازانی سوننی بوون بە تۆمەتی "دژایەتی ئاسایشی نەتەوەیی" و "ئەندامەتی لە تاقمە سەلەفیەکان" گیراون.
بەپێی هەواڵدەریەکان ناوی ئەو کەسانە بریتیە لە:
فاروق نەعیمی و عەزیز مورداپوور لە کرماشان، سردار ئەمینی، غەدیر ئەمینی و سەردار نەوروزی و مەحمود ئەحمەدی لە سەلاسی باوەجانی، فەرمان موزەفەری و فاروق موزەفەری، بەهمەن غوڵامی، یاسر وەلەدبەیگی و فەریبا بەهرامی لە روانسەر، ئاوارە، سەلاح و عەبدولقادر لە سەردەشت، قانع سیاوەشان، ماکوان ئەحمەدی، یاسر حەسەنزادە و یوسف بەهرامی لە پاوە، سیروان قەنبەر دووست، ئەحمەد شیرینی، ئەحمەد قەنبەردووست و ئەحمەد، لە پیرانشار، مەلا عەلی ئەیوبی، هەدایەت عەلیزادە و تاهیر عیزەتی لە ورمێ، عەزیز، سالار عەبدوڵاهی، مستەفا شەهروزی، محەمەد مەینی، جەمال، ناسر خەیات و جەلال مەدەنی لە مەهباد، سوهەیلا زەندی، نەسرین پرشنگی و سەید حەکیم ئیقبالفەر لە سنە، عەلی عەزیزی لە جوانرۆ، نیعمان ئازەری لە نەوسود، جەعفەر محەمەدی، محەمەد مەحەمەدی، فەتاحی پوور و هادی ئەگنیجەیی لە بۆکان، عەلی فەیزی، حسێن، شیرکۆ لە سەقز گیراون.
شایانی باسە ژمارەیەکی دیکە هەتا ئێستا ناویان رانەگەیندراوە.