رۆژی دوو شەممە 29ی جۆزەردانی 1396، بینیامین نەتانیاهو سەرۆک وەزیری ئیسراییل وریایی بە رژیمی ئێران دا کە نەبێتە هەرەشە بۆ سەر وەڵاتەکەی.
بەپێی هەوالی هەواڵدەری فەرانسە سەرۆک وەزیری ئیسراییل دیسان رژێمی ئێرانی بە هەرەشە بۆ سەر وەلاتەکەی و رۆژهەڵاتی ناوەراست و جیهان زانیوە و وتویەتی: ئێمە بەدواداچوون بۆ کردەوەو قسەکانیان دەکەین، من پەیامێکم بۆ ئێران هەیە: هەرەشە لە ئیراییل مەکەن.
ناوبراو کە لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی حیزبی لیکودی ئیسراییل قسەی دەکرد وتی: ئەرتەش و هێزە ئاسایشیەکان، چاودێری چالاکیەکانی ئێران لە ناوچەکە دەکەن.
ئەو وریاییدانەی سەرۆک وەزیری ئیسراییل لە دوای راگەیاندنی سپای پاسدارانی رژیم لە پیوەند بە هێرشی موشەکی بۆ دێرەزووری سوریە دێ.