ئاگر بەشێک لە دارستانەکانی شاری نۆدشە لە ناوچەی هەورامانی بە تەواوی سووتاند و لەم ساڵدا زیاتر لە 88 هێکتار لە دارستانەکانی پارێزگای ئیلام سوتاون.
ئاگر بەشێک لە دارستانەکانی شاری نۆدشە لە ناوچەی هەورامانی بە تەواوی سووتاند و لەم ساڵدا زیاتر لە 88 هێکتار لە دارستانەکانی پارێزگای ئیلام سوتاون.
بەپێی هەواڵەکان، ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی جۆزەردانی 1396، دارستان و لێرەوار و لەوەرگەکانی ناوچەی پشت باخەکانی "مێشوخای" سەر بە شاری نۆدشە ئاگری گرت و لەلایەن خەڵکی ناوچەکە و چالاکانی ژینگەپارێز و کۆمیتەی عەمەلیاتی ژیواری پاوە دوای چەند سەعاتێک هەول و ماندووبوونی هەمە لایەنە ئاگرەکە کونترۆڵ کرا.
هەروەها لە پارێزگای ئیلامیش هەر لە سەرەتای وەرزی هاوینی ئەمساڵەوە دارستانەکانی ئەو پارێزگایە 22 جار گریان گرتووەو زیان و خەسارەتێکی زۆریان بەرکەوتووە. هەر لەو بارەوە بەڕێوەبەری گشتی سەرچاوە سروشتییەکانی رژیم لە پارێزگای ئیلام رایگەیاند کە دارستانەکانی ئەو پارێزگایە لەمساڵدا 22 جار ئاگریان گرتووەو زیاتر لە 88 هێکتار لە دارستان و لێرەوار و لەوەڕگەکان بە تەواوی سوتاون.
شایانی گوتنە لەم چەند ساڵەی دواییدا بەشێوەیەکی بەربڵاو دارستانەکانی کوردستان دەبنە قوربانی ئاگر و دامودەزگاکانی رژێم لەو چوارچێوەدا کەمتەرخەمیەکی زۆریان کردووە و خەڵکیش هێزە سەرکوتگەرەکان بە هۆی ئەم ئاگرگرتنی دارستانەکان دەزانن.