وەزارەتی دیفاعی ئەمریکا رایگەیاند کە پێهپادێکی دروستکراوی رژێمی ئێران کە لەلایەن هێزەکانی بەشار ئەسەدەوە بە کار هێنراوە، لە باشووری سوریەی خستوەتە خوارێ. ئەو پێهپادە مودیلی "شاهد129" بووە.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا گوتی ئەو پێهپادە کاتێک بەرەو هێزەکانی هاوپەیمانی دژ بە داعش بە رێبەری ئەمریکا چووە کراوەتەوە ئامانج.
ئەمریکا دەڵێ ئەو فرۆکە بێ فرۆکەوانە لە دوای ئەوەی بەرەو هێزەکانی هاوپەیمانی دەچوو و رێگەی خۆی نەگۆری بە فرۆکەیەکی ئێف 15ی ئەمریکا خرایەخوارەوە.
جێگەی ئاماژەیە ئەوە چەندەمین جارە لە ماوەی ئەم چەند حەوتووی دواییدا لە نێوان هێزەکانی ئەمریکا و هێزەکانی ئەسەد و تاقمە چەکدارەکانی رژێمی ئێران تێکگیران روو دەدا.