پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

سی و دووهەمین سالیادی دەنگی خەباتی کوردستان پیرۆز بێ

سی و دووهەمین سالیادی دەنگی خەباتی کوردستان پیرۆز بێ

لە کۆتایی مانگی جۆزەردانی ساڵی 1364 کۆچی خۆری لە دوای هەوڵ و ماندوبوونێکی زۆری رێبەرایەتی سازمانی خەبات و بە تایبەت مامۆستا سەید جەلال حوسەینی

لە کۆتایی مانگی  جۆزەردانی ساڵی 1364 کۆچی خۆری  لە دوای هەوڵ و ماندوبوونێکی زۆری رێبەرایەتی سازمانی خەبات و بە تایبەت مامۆستا سەید جەلال حوسەینی  رادیۆ  دەنگی خەباتی کوردستانی دامەزراو دەستی بە پەخشی بەرنامەی ئەزمونی و تاقیکردنەوەکانی کرد. دەست بە کار بوونی دەنگی خەباتی کوردستانی ئێران لە هەلو مەرجێکدا بوو کە جوڵانەوی شۆڕشگێرانەی سیاسی و چەکداری خەڵکی کوردستان لە بەرانبەر هێزە داگیرکەرەکانی دەسەلاتی مڵهوری ویلایەتی فقیە، بە شێوەییکی شێلگیرانە لە ئارادا بوو، هەر لەو پێوەندەدا کادرو پێشمەرگە قارەمانەکانی سازمانی خەبات کە بەوپەری گیانبازی ولێهاتوی لە مەیدانی خەباتی سیاسی و چەکداری لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان، لە لایەک سیاسەتە دوژمنکاریەکانی دەسەلاتداری ئاخوندیان بۆ خەڵک شی دەکردەوە لە لایەکی دیکە، پێشمەرگە نەبەزەکانی سازمان زەربەتی گورچک بڕیان لە هێزەداگیرکەرەکان دەدا. ئا لەو هەلومەرجەدا دەست بە کار بوونی پەخشی دەنگی خەبات ی کوردستانی ببووە هاندەرەێکی مەعنەوی گەورە بۆ خەڵکی کوردستان و رێبوارانی سازمانی خەبات و تێکرای تێکۆشەرانی رێگەی رزگاریی.

دەنگی خەباتی کوردستان نە تەنیا بۆ هۆگران و رێبوارانی رێبازی سازمانی خەباتی کوردستان، بەڵکو بۆ تێکرای ئەو تێکۆشەرە ئازادیخوازە کورد و فارس زمانانەی لە ناوچەکەدا لە خەباتدا بوون دەورێکی کاریگەرو گرینگی دەگێراو تا ئیستاش ئەوانەی لە سالانی رابردودا گوێیان لە بەرنامەکانی رادوێ دەنگی خەبات رادەگرت باس لە لایەنەکانی زمانەوانی کوردیی و بابەستی سیاسی و ئەدەبی و کۆمەڵایەتی  ئەو بەرنامانە دەکەن و دەنگی خەباتی کوردستان بە یەکێک ‌لە سەرکەوتوترین رادیۆکانی کوردی لە دەیەکانی رابردوو ناو دەهێنن.

دەنگی خەباتی کوردستان جیاواز لە بەرنامەی سیاسی و ووتار و لێکدانەوی روداوەکانی رۆژانەو بڵاو کردنەوەی چالاکی پێشمەرگە قارەمانەکانی سازمانی خەبات، چەندین بەرنامەی هەمەرەنگ و بە کەڵکی هەبوو،وەک بەرنامەی گۆشەی پێشمەرگە کە بە سەرهاتی پێشمەرگە قارەمانەکان و رێنوینی کار کردن و بابەتی تایبەت بە پێشمەرگەی بە گۆی هۆگرانی دەگەیاند. هەروەها بەرنامەی خەبات و خەڵک کە بەرنامەێکی تایبەت بوو بە بەشدرای هاونیشتمانیان لە خەبات و شێوەکانی ئەو پشتیوانیانەی شی دەکردەوە، بەرنامەی وەلامی نامەکان کە تایبەت بوو بە ولام دانەوەی نامەکانی گۆێگران، و هەورەها بەرنامەی ئەدەبی کە بەرنامەییکی حەوتوانەی پڕ بیسەر بوو، بەرنامە ئایینی کە هەموو رۆژانی هەینی لە لایەن یەکێک لە مامۆستایانی ئایینی و یا بێژەرکانی دەنگی خەباتی کوردستان ووتاری بە کەڵکی ئایینی لە سەر ناساندنی رژیمی ملهوری ئاخوندی وەک دوژمنی مرۆڤایەتی و ئیسلام بە گۆێگران و هاونیشتمانیان دەگەیاند.

بێگومان ریبەرایەتی سازمان و کادرە تێکۆشەرەکانی دەنگی خەباتی کوردستان دەوری سەرەکیان لە بەریوە چوونی کاری دەنگی خەباتی کوردستاندا لە ماوەی زیاتر لە 25 ساڵ کار کردنیدا گێراوە، بەلام بێگومان دەوری ماموستا سەیید جەلال حوسەینی دامەزرێنەری سازمان و چەند کەس لە بەرپرسانی سازمان دەوری سەرەکیان لە بەرێوە چوونی سەرکەوتوانەی رادیۆی نیشتمانی و شۆرشگێری دەنگی خەباتی کوردستان گێراوە. 

جێگەی خۆیەتی لە سالیادی دامەزرانی دەنگی خەباتی کوردستان درود بنێرین بۆ روحی ئەو کادرو پێشمەرگە قارەمانانەی کە لەو ئەرکە نیشتمانیەدا خزمەتیان کردووە. رۆحی بەرزو بەریزیان شاد بێ و جێگەیان بەهشتی بەرین بێ. هەروەها سلاو و درود دەنیرین بۆ ئەو دلسۆزانەی ریزەکانی سازمانی خەبات و هەروەها ئەودڵسۆزانەی لە ئێستادا لە دەرەوی ریزەکانی سازماندان و لە رادیۆی دەنگی خەباتی کوردستان رەنجیان داوەو تێکۆشاون.

بەو هومێدەی لە داهاتوێکی نزیکدا بتواندری سەر لە نۆێ رادیۆی دەنگی خەباتی کوردستان بە شێوەیەکی بە هێزتربخرێتەوە کار و سەر لە نۆێ بە پێشکەش کردنی بەرنامە پاراو و بە کەڵکەکانی دڵی هاونیشتمانیان شاد بکاو پشتیوانی پێشمەرگە نەبەزەکان بێت.

پێرۆز بێ سی و دووهەمین سالرۆژی دەنگی خەباتی کوردستان 

سەرکەوێ خەباتی حەقخوازانەی گەلی کورد و گەلانی ئێران بەرانبەر رژیمی ملهوری ئاخوندی

سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران

 کومیتەی ناوەندی 

31ی جۆزەردانی 1396

21 ژوەنی 2017


7 ساڵ و 5 مانگ و 6 کاتژمێر و 27 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سی و دووهەمین سالیادی دەنگی خەباتی کوردستان پیرۆز بێ

سی و دووهەمین سالیادی دەنگی خەباتی کوردستان پیرۆز بێ

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران