بەپێی هەواڵەکان 110 بەندکراوی مەحکوم بە ئێعدام لە گرتووخانەی زەنجان راگیراون کە لەو ژمارە بەندکراوە 17 کەسیان ئەگەری جێبەجێ کردنەکەیان بەهێزە. حوکمی ئێعدامی 17
بەپێی هەواڵەکان 110 بەندکراوی مەحکوم بە ئێعدام لە گرتووخانەی زەنجان راگیراون کە لەو ژمارە بەندکراوە 17 کەسیان ئەگەری جێبەجێ کردنەکەیان بەهێزە. حوکمی ئێعدامی 17 لەو بەندکراوانە لە دیوانی بەرزی رژێم تەئیدکراوە و بۆ جێبەجێ کردن نێردراوەتەوە.
بە ئەگەری زۆر لەسێدارەدانی ئەو بەندکراوانە بکەوێتە دوای مانگی رەمەزان.
هەواڵەکان باس لەوە دەکەن لەو 17 بەندکراوە 5 کەسیان کوردن کە ناوەکانیان لە هەواڵدەریەکاندا بەم شێوەیە راگەیەندراوە:
هەمزە رەحیم پوور خەڵکی سەردەشت
بەهەمەن پەرویزی خەڵکی میاندواو
جەمشید ئەڵاوێردی خەڵکی میاندواو
جەلیل دادیاروەند خەڵکی میاندواو
مستەفا حەسەنزادە خەڵکی ئیلام
شایانی باسە گرتووخانەی زەنجان زیاتر لە 2500 بەندکراوی لێ راگیراوە کە 11 بەندکراویان تەمەنی لەژێر 18 ساڵەوەیە.