لە ئەنجامی دەسترێژیەکی دیکەی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێم بەرووی کۆڵبەرانی زەحمەتکێشدا کرد کە کۆڵبەرێک گیانی داو دووی دیکە بریندار بوون.
لە ئەنجامی دەسترێژیەکی دیکەی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێم بەرووی کۆڵبەرانی زەحمەتکێشدا کرد کە کۆڵبەرێک گیانی داو دووی دیکە بریندار بوون.
بەپێی هەواڵەکان سەرلەبەیانی پێنجشەممە ١ی پووشپەڕی 1396، هێزە سەرکوتگرەکانی رژێمی داگیرکەری ئێران لە سنووری (سێ چۆمان)ی سەر بە شاری پیرانشار دەستڕێژیان لە کۆڵبەر و کاسبکارانی کورد کردووە و لەە ئاکامی ئەو تاوانەدا کۆڵبەرێک بەناوی (محەمەد مسائلی فەرد) گیانی لەدەست داوە و دوو کۆڵبەری دیکە بریندار بوون.
ناوەندی مافی مرۆڤی هەنگاو لەو بارەوە هەواڵی دا، هەتا ئێستا ناو و ناونیشانی دوو کۆلبەرە بریندارەکە ئاشکرا نەبووە، بەڵام دەرکەوتووە یەکیان خەڵکی شاری شنۆیە.
وەک ئەو ناوەندە رایگەیاندووە، ئەو دوو کۆڵبەرە بریندارە لە ترسی ئەوەی دەستگیر نەکرێن، لە چوون بۆ ناوەندە تەندروستییەکان خۆیان بواردووە.