__ خۆکوژیی ژن و پیاوێکی خێزاندار لە سەقز و دێولان
__ زیندانییەکی کورد لە زیندانی تەورێز لە سێدارە درا
__ تەمەنی ئێعتیاد لە ناو کچاندا بۆ 13 ساڵ دابەزیوە
__ لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ 700 زیندانی لە سێدارە دراون
__ کوژرانی دوو پاسداریتری رژێمی ئاخوندی لە سووریە
__ زیندانی هەتاهەتایی بۆ 5 جاسووسی رژێمی ئاخوندی
__ واشەنگتۆن تایمز: داعش هەوڵ دەدات بگاتە ئۆرووپا
خۆکوژیی ژن و پیاوێکی خێزاندار لە سەقز و دێولان
ژن و پیاوێکی کورد بە هۆی کێشەی هەژاری و خێزانییەوە لەشارەکانی سەقز و دێولان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا. بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە ١٢ی خەزەڵوەر، ژنێک بەناوی لەیلا،تەمەن ٣٧ ساڵ، لەیەکێک لە گەڕەکەکانی شاری سەقز، لە نێو ماڵەکەی خۆیدا خۆی هەڵواسی. بقە پێی ئەم راپۆرتە، ئەو ژنە کە دانیشتووی گەڕەکی چوارڕێیانی ئازادیی سەقز بووە، بەهۆی کێشەی ئابووری و هەژارییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. لەیلا دایکی دوو منداڵی تەمەن ٦ و تەمەن ١٢ ساڵان بووە و لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، هاوژینەکەی لە بەدەستهێنانی بژیوی ژیانەکەیان تووشی گرفتی جیددی بووەتەوە.لەلایەکی دیکەوە، کێشەی خێزانی لە گوندی "کروندان"ی شاری دێولان، خۆکوژیی پیاوێکی خێزانداری بەناوی "خەبات" لێ کەوتەوە.ئەو پیاوە کە باوکی دوو منداڵیش بووە، ڕۆژی دووشەممەی ئەم حەوتوویە خۆی کوشتووەهەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە خەبات بەهۆی کێشە لەگەڵ زڕباوکی لەسەر کێشەی ئابووریی بنەماڵە، بە شێوەی خۆهەڵواسین، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. هەوڵی خۆکوژیی هاووڵاتیانی خێزاندار، بە بۆچوونی کۆمەڵناسان و دەروونناسان دەگەڕێتەوە بۆ " سیاسەتی هەڵەی حەشیمەتی لە ڕابردوودا، بە بێ گرینگیدان بە پێداویستییەکانی ئەو توێژە".
زیندانییەکی کورد لە زیندانی تەورێز لە سێدارە درا
یەکێک لە ناوەندە گرێدراوەکانی دەزگای قەزایی حکوومەتی ئاخوندی سزای سێدارەی هاووڵاتیەکی کوردی جێبەجێ کرد. بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی ڕابردوو لە زیندانی ناوەندیی تەورێژ سزای سێدارەی زیندانییەکیی تەمەن ٤٠ ساڵی کوردی بەناوی بیوک موحێبی کوڕی ئەمین، جێبەجێ کرد.دەزگای قەزایی ڕێژیم نزیکەی ١٤ ساڵ بەر لەئێستا ئەو زیندانییە کوردەی خەڵکی ورمێی بە "کوشتنی بەئەنقەست" تاوانبار کردبوو. ئەو زیندانییە خێزاندار و باوکی منداڵێکیش بووە. سزای لەسێدارەدانی بیووک موحێبی، سەر لە بەیانیی ڕۆژی ڕابردوو لە زیندانی تەورێز و بە بەشداریی بەرپرسانی قەزایی و ئەمنیەتی جێبەجێ کرا. ڕێپۆرتێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤی ئێران، لە پێنجەمین ڕاپۆرتی خۆیدا ڕایگەیاند کە ڕێژەی ئێعدامی هاووڵاتییان لە ئەم ساڵی (زایینی)ەدا ٢٥% بەرز بووەتەوە. ئەحمەد شەهید پێشبینی کردووە کە ڕێژەی ئێعدامەکان هەتا کۆتایی ئەم ساڵە بگاتە١٠ ٠ ٠ حاڵەت.
تەمەنی ئێعتیاد لە ناو کچاندا بۆ 13 ساڵ دابەزیوە
بەرپرسێکی رژێمی ئاخوندی لە ورمێ رایگەیاند کە، تهمهنی تووشبوون به ماددهی هۆشبهر له کچان بۆ 13 ساڵان دابهزیوه. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان،شهوی ڕابردوو شههین دۆخت مولاوردی لە شاری ورمێ به ئاماژه بهوهی که ڕێژهی تووش بوون به ماددهی هۆشبهر له نێوان ژناندا کهم
تره له پیاوان، زیادی کرد: تهنیا لهسهدا 10ی کهسانی تووشبوو به ماددهی هۆشبهر، ژنن بهڵام بهداخهوه تهمهنی تووش بوون به ماددهی هۆشبهر له کچان بۆ 13 ساڵان دابهزیوه و له ئێستادا مادهی هۆشبهری بهکارهێنراو بۆ ماددهی سهنعهتی گۆڕاوه که لهسهدا 62ی تووش بووانی ماددهی هۆشبهر ژیانی هاوسهرگیریان ههیه و ئهمه دهتوانێت کهشێکی نهشیاو دروست بکات بۆ بنهماڵهکهیان و خهسار لهوان بدات. جێگەی باسە کە بە باوەری زۆربەی کارناسانی کۆمەلایەتی، رژێمی ئاخوندی بە ئەنقەست مادەی هۆشبەر لە ئێران پەرە پێدەدات و هیچ هەنگاوێک بۆ پێشگرتن لەو دیاردە کۆمەلایەتییە هەڵناگرێت.
لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ 700 زیندانی لە سێدارە دراون
لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا لە ئێران 694 کەس لە لایەن رژێمی ئاخوندی ئێرانەوە لەسێدارە دراون. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان،رێکخراوی لێبۆردنی نێودەوڵەتی بڵاوی کردووەتەوە، ئەگەر ئێر
ان بەو شێوەیە بەردەوام بێت، تا کۆتایی ئەمساڵ ژمارەی لەسێدارەدانەکان لە یەک هەزار کەس تێپەڕ دەبێت. لە کاتێکدا کە لە راپۆرتی جیهانیی ساڵی 2014ی رێکخراوی ” لێبووردنی نێودەوڵەتی”دا ئێران وەک وڵاتی پێشەنگ لە جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەداندا ناوی هاتووە و ژمارەی لەسێدارەدانی ئیران لە یەک ساڵی رابردوودا لە هی سەرجەم وڵاتان زیاتر بووە. بە پێی ئەم راپۆرتە، سەعید بومدوحە” جێگری بەڕێوەبەری بەرنامەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە ڕێکخراوی”لێبووردنی نێودەوڵەتی” سەبارەت بە ئاماری لەسێدارەدان لە ئێران دەڵێ “مەکینەی کوشتاری دەزگای دادوەری و حکومەتی ئاخوندی ئێران هەروا لەکار دایە.” ناوبراو وتی، “دەرکردنی حوکمی لەسێداردان هەمیشە دزێوە، بەڵام کاتێک ئەو حوکمە لە وڵاتێکی وەک ئێران دەردەچێت کە بنەماکانی دادوەری تێیدا رەچاو ناکرێ، زۆر زیاتر جێگەی نیگەرانییە.” هەروەها هیچ بەڵگەیەک لەبەردەست نییە کە ئەو ژمارە زۆرەی لەسێدارەدان لە ئێران، بووبێتە مایەی کەمکردنەوەی قاچاغ و فرۆشتنی مادەی هۆشبەرجێگەی باسە کە ناوبراوو وتی، بەرپرسانی ئێران دەبێ شەرم بکەن کە بە سەدان هاووڵاتی خۆیان نادادپەروەرانە بەو شێوەیە سزا دەدەن.”
کوژرانی دوو پاسداریتری رژێمی ئاخوندی لە سووریە
دوو پاسداریتری رژێمی ئاخوندیلە سووریەدا کزژران. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژی هەینی 15ی خەزەڵوەریت 1394، دوو پاسداری رژێمی ئاخوندی بە ناوەکانی جەمشیدزادە خەڵکی نەجەف ئاوا و مۆستەفەوی خەڵکی هەمەدان لە سووریەدا کوژران. بە پێی ئەم راپۆرتە، لاشەی دوو پاسداریتری رژێمی ئاخوندی بە ناوەکانی سەرلەک و قۆربانی کە لە کۆشتاری خەڵکی بێ تاوانی سووریەدا دەستیان هەبوو رۆژی هەینی گەرێندرانەوە ئێران. جێگەی باسە کە رۆژی 14ی خەزەڵوەری 1394، رۆژنامەی گاردییەن لە زاری هەواڵنێرێکی ئەفغانییەوە کە ئاگاداری ناردنی پاسدارانی رژێمە بۆ سووریە رایگەیاند کە، ساردخانەکانی تاران پڕن لە لاشەی کوژراوانی شەری سووریە.
زیندانی هەتاهەتایی بۆ 5 جاسووسی رژێمی ئاخوندی
پێنج جاسووی رژێمی ئاخوندی لە وڵاتی بەحرەین بە زیندانی هەتاهەتایی سزا دران. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، دادگاێکی بەحرەینی رۆژی پیچنجشەممە 14ی خەزەڵوەری 1394، مافی شارۆمەندی لە پێنج کەس کە بۆ رژێمی ئاخوندی جاسووسیان کردبوو سەندەوە و سزای زیندانی هەتاهەتایی بە سەریاندا سەپاند. بە پێی ئەم راپۆرتە، وڵاتی بەحرەین رۆژی چوارشەممە 13ی خەزەڵوەری 1394، تیمێکی تیرۆریستی رژێمی ئاخوندی ئیچرانی دەستبەسەر کردووە کە، لەو تیمەدا 47 کەسی سەر بە رژێمی ئاخوندی دەستبەسەر کراون و کۆمەڵێکی بەرچاو چەک و تەقەمەنییان لێ گیراوە. جێگەی باسە کە وڵاتی بەحرەین رایگەیاندووە کە ئەو کەسانە لە ئێران راهێنانیان پێ کراوە.
واشەنگتۆن تایمز: داعش هەوڵ دەدات بگاتە ئۆرووپا
رۆژنامهی واشەنگتۆن تاتیمزی ئهمریکایی بڵاویکردهوه، رێکخراوی تیرۆریستی داعش ههوڵدهدات دزه بکاته ناوچهی بهڵکان له ئهوروپا و پشێوی و ئاژاوه لهو ناوچهیهدا دروست بکات. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژنامهکه له زاری بهرپرسێکی باڵای دیپلۆماسی ئهو وڵاتهوه بڵاویکردووهتهوه:"دهزگاکانی ههواڵگری ئۆکرانیا، چالاکی یهکێک له سهرکردهکانی رێکخراوی داعشیان ئاشکرا کردووه که لهدوای گهڕانهوهی له سوریا بۆ بۆسنه ههوڵیداوه ژمارهیهک توندڕهو رێکبخات بۆ ئهوهی کاری تیرۆریستی لهو ناوچهیهدا ئهنجام بدهن". ههر به وتهی ئهو بهرپرسه که نهیویستووه ناوی ئاکشرا بکرێت، چاودێریکردنی ئهو سهرکردهیهی داعش لهلایهن دهزگاکانی ههواڵگرییهوه، هاوکاته لهگهڵ چاودێری خستنه سهر ژمارهیهک چهکداری تری ئهو رێکخراوه که لهم ماوهیهی دواییدا له سوریاوه گهڕاونهتهوه بۆ بهڵکان.