پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ژنراڵ دانفورد: رژێمی ئێران لە خۆرهەڵاتی ناوەراست دەورێکی بەدفەرانەی هەیە

ژنراڵ دانفورد: رژێمی ئێران لە خۆرهەڵاتی ناوەراست دەورێکی بەدفەرانەی هەیە
دەنگی خەباتی کوردستان

 ژنراڵ دانفورد دەوری رژێمی ئێران لە ناوچەی بە بەدفەرانە زانی. ناوبراو پێشوازی لە سیاسەتەکانی ئەمریکا لە بەرامبەر هەرەشە تیرۆریستیەکانی ئەو رژیمەی لە ناوچەکە کرد.

سەرۆکی ناوەندی هاوبەشی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا 31 جۆزەردان وتی: لە سوریە وریاییمان بە هەموو لایەنەکان داوە کە خۆ ببوێرن لە نزیک بوونەوە لە شوێنەکانی ئێمە. جموجوڵی ئێمە دژ بە هێزەکانی ئەسەد بۆ دیفاع لە خۆمان بووە.

ناوبراو لە پێوەند بە بەرنگاربوونەوەی داعش وتی: ئازاد کردنی رەقە و موسڵ بە مانای کۆتایی هاتنی چەر داعش نیە. ئێمە هاوپەیمانیەکمان هەیە کە لە 60 وەڵات پێکهاتووە کە بۆ لەناوبردنی داعش لە سوریە و عێراق کار دەکات.

شەری دژ بە داعش درێژە دەکێشێ. دەبوو پێداچوونەوە بەو زانیاریانەدا بکەین کە وەدەست هاتوون. ئامانجی ئێمە پێکهاتنی ئەنجومەنی حکومەتیە لەو ناوچانەی لە دەست داعش رزگار کراون.

ژنراڵ جۆزێف دانفورد لە درێژەدا وتی: فشار بۆ سەر تاقمە ترۆریستیەکان بۆ پارێزگاری لە ئاسایشی ئەمریکایە. بەهۆی هەرەشەی ترۆریزمی نێو دەوڵەتی دەبوو بۆ پارێزگاری لە ئاسایشی خۆمان هەنگاو هەڵگرین.

رێگری لە کۆکردنەوەی هێزی چەکدار و پشتیوانی دارایی لە بیری توندرەوی بەشێکە لە شەری ئێمە دژ بە ترۆریزم. رژێمی ئێران دەورێکی بەدفەرانەی لە زۆربەی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەراست هەیە.

 


7 ساڵ و 4 مانگ و 28 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 41 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ژنراڵ دانفورد: رژێمی ئێران لە خۆرهەڵاتی ناوەراست دەورێکی بەدفەرانەی هەیە

ژنراڵ دانفورد: رژێمی ئێران لە خۆرهەڵاتی ناوەراست دەورێکی بەدفەرانەی هەیە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران