لە دوای بڵاو بوونەوەی راگەیەندراوی سکرتاریەتی کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە پێوەند بە شەهید بوونی پۆلێک پێشمەرگەی ئەو حیزبە لە شاری سنە، دەبی
لە دوای بڵاو بوونەوەی راگەیەندراوی سکرتاریەتی کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە پێوەند بە شەهید بوونی پۆلێک پێشمەرگەی ئەو حیزبە لە شاری سنە، دەبیرخانەی ناوەندی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران پەیامێکی بڵاو کردەوە کە تیایدا سەرەخۆشی لە کۆمەڵە و خانەوادەی سەربەرزی ئەو سێ شەهیدە دەکات:
دەقی پەیامی سەرەخۆشی دەبیرخانەی ناوەندی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
بە پێ راگەێندراوی کۆمەڵە ی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران دەستەیەک پێشمەرگەی کۆمەڵە لە کاتی بەرێوەبردنی ئەرکی سیاسی و تەشکیلاتی لە شاری سنە دەکەونە کەمینی هێزە بەکرێگیراوەکانی رژیمی ئاخوندی و بە داخەوە 3ی پێشمەرگەیان شەهید دەبێ.
بەو بۆنەوە بە ناوی ریزەکانی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران هاوغەمی وپەژارەی خۆمان بە سەرکردایەتی کۆمەڵەی دۆست و خانەوادەی ئەو شەهیدانە رادەگەێنین.
رۆحی ئەو سێ شەهیدەو تێکرای شەهیدانی رێگەی سەرفرازی گەل و رێگەی ئازادی شاد بێ .
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
دەبیرخانەی ناوەندی
3ی پووشپەری 1396 کۆچی خۆری