پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان

پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان

بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی رەمەزان بەرێز بابەشێخی حسێنی سکرتێری گشتی لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە پەیروانی ئیسلام و بەتایبەت موسڵمانانی کوردستان دەکات، بەرێزیان لە

بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی رەمەزان بەرێز بابەشێخی حسێنی سکرتێری گشتی لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە پەیروانی ئیسلام و بەتایبەت موسڵمانانی کوردستان دەکات، بەرێزیان لە پەیامەکەیدا هیوای ئەوە دەخوازێ کە ئەم جەژنە بێتە مایەی خێر و کۆتایی بە رژێمی دیکتاتۆری ئاخوندی و تاقمە ترۆریستەکان بێ.

دەقی پەیامەکەی رێزار سکرتێری گشتی سازمان بەم شێوەیە:

هاونیشتمانیانی موسڵمان لە کوردستان!

پەیرەوانی ئایینی ئیسلام!

بە بۆنەی هاتنی جێژنی رەمەزان گەرمترین پیرۆزبایی تان پێشکەش دەکەم.

هومێدوارم جێژنی رەمەزان ببێتە هۆی خێرو ئاشتی و هاتنە دیی ئازادیی و نەمانی ستەم و بێدادی لە سەر خەڵکی کوردستان و ئێران و روخانی رژیمی ئاخوندی و لە ناوچوونی تێکرای دەستەو گروپە ترۆریستیەکان لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەراست و جیهانی بە دوادا بێ‌.

رژیمی ستەمگەری ئاخوندی بە ناوی دین و بە پێچەوانەی هەموو باوەرو بنەما ئینسانی و مرۆڤایەتی و ئایینیەکان، تێکرای چین و تۆێژەکانی کۆمەڵگا دەچەوسێنێتەوەو رەحم بە پیرو لاو،موسڵمان و غەیرە ناکات و ئێرانی کردۆتە تاریکستان و بیری ترۆرو مرۆڤ کوژی لە ناوچەکەو جیهان پەرە پێداوە.

ئەو رژیمە لە بۆنە ئایینیەکانیشی بە مەبەستی بەردەوام بوون لە حوکمرانی و دژایەتی و نانەوەی دوبەرەکی کەڵک وەردەگرێ‌، لە کاتێکدا لە زۆربەی ووڵاتان رۆژی یەکشەممە بە جێژن راگەێندراوە بەڵام ئاخوندەکان بە پێچەوانە، رۆژی دووشەمەیان وەک یەکەم رۆژی جێژن راگەیاندوە کە بە خۆشیەوە بەشێکی بەرچاوی خەڵک لە ئێران و بەتایبەت خەڵکی کوردستان بە دژایەتی ئاخوندان و سیاسەتی ئاژاوەگێریان وەک زۆربەی  ووڵاتان رۆژی یەکشەممە جێژن دەگرن.

کە ئەو هەڵوێستەی خەڵک دەرخەری ڕق و تووڕەییانە لە دەسەڵاتی دواکەوتو دژی گەلی ئاخوندەکان لە ئێراندا و بێ پێگەیەتی لە ناو خەڵکدا.

بەو هومێدەی  دەربڕینی نارەزایەتیەکانی  جەماوەرو  تێکۆشانی هێزە شۆرشگێرەکان، روخانی رژیمی ئاخوندی  بە دوادابێ‌ و خۆری ئازادی لە ئێران و کوردستان هەڵبێ‌ و ئاسەوارێک لە ستەم و چەوسێنەران نەمێنی.

لە گەڵ پیرۆزبایی دوبارەم

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

سکرتێری گشتی 

بابەشێخ حوسەینی


7 ساڵ و 4 مانگ و 27 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 31 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان

پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران