بروکسێل، 265 کەس لە ئەندامانی پارڵمانی ئوروپا پێشێکاری مافی مرۆڤ لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی رژیمی ویلایەتی فەقیهیان مەحکوم کرد.
بانگەواز بۆ دانانی ناوی سپای پاسداران لە لیستی رەش
ئورۆ ئێمە 265 نوێنەری پارڵمانی ئوروپا پشتیوانی لە راگەیەندراوێک لەبارەی مافی مرۆڤ لە ئێران رادەگەیەنین.
هاوکارەکانی من ئەو راگەیەندراوەیان واژۆ کردووە لە تێکڕای رێکخراو و لایەنە سیاسیەکانی پارڵەمانی ئوروپان.
ئەوان بریتین لە 4 جێگری سەرۆکی پارڵەکانی ئوروپا و 23 کەس لە سەرۆکی کومسیۆن و هەیئەتەکان.
ئەوە بە رووی نیشانی دەدا کە کاتێ بابەتی مافی مرۆڤ، سەرکوتی ژنان و کەمینەکان و پشتیوانی رژێمی ئێران لە ترۆریزم دێتەگۆڕێ، ئێمە هاوباوەرین.
بەم دواییانە رژێمی ئێران هەڵبژاردنێکی سەرۆککۆماری بەرێوەبرد. بە بروای ئێمە ئەو هەڵبژاردنە ساختەکارانە بوو چونکە هیچ پاڵێوراوێکی ئوپزسیۆن بەشدار نەبوو و خەڵک تەنیا دەیان توانی لە نێ,ان چەند و ئاخوند و سەرکردەی رژیم، هەڵبژێرن.
حەسەنی رۆحانی کە دووهەمین دەورەی خوی دەست پێکردووە ئیسلاحخواز و میانەرەو نیە. لە ماوەی 4 ساڵی یەکەمی خۆی دا رژێمی ئێران لە باری حەشیمەت لە بابەت ژمارەی ئێعدامەکان لە جیهاندا پلەی یەکەمی هەبوو.
وەزیری دادگوستەری رۆحانی، دیانی بەوەدا ناوە کە تاواتنبار و قاتڵە. ئەو ئەندام کومسیۆنی مەرگ بوو کە ساڵی 1988 حوکمی ئێعدامی زیاتر لە 30 هەزار بەندکراوی سیاسی کە بە زۆری سازمانی موجاهیدین بوون دەرکردوە.
ئێمە لەو راگەیەندراوەدا داوامان لە کۆمیساریای بەرزی مافی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە کە کومسیۆنێکی لێکۆڵینەوە لە کوشتاری 1988ی زیندانیانی سیاسی لە ئێران پێک بێنێ.
ئێمە داوامان لە وەڵاتانی ئوروپایی کردووە کە پێوەندیەکانیان لەگەڵ رژێمی ئێران راگرن. سپای پاسداران کە بە شێوەیەکی گشتی لە سوریە و عێراق چالاکە دەبێ بخرێتە لیستی رەشی نێو نەتەوەیی.
سپای پاسداران هەروەها زۆرترین ئابووری ئێران لە بەردەستە. بۆیە کومپانیاکانی ئوروپایی کە دەیانەوێ رێکەوتنی ئابووری لەگەڵ رژێمی ئێران واژۆ بکەن، بەشێوەی راستەوخۆ و ناراستەوخۆ لەگەڵ سپای پاسدارارن کە رێکخراوێکی تیرۆریستیە، رێکەوتن دەکەن.
بە مەبەستی هاوپێوەندی لەگەڵ ئوپزسیۆنی دیموکراتیکی ئێران، من لە گردبوونەوەی ئێرانی ئازاد لە پاریس بەشداری دەکەم و لەوێ دا پشتیوانی 265 نوێنەری پارڵمانی ئوروپا لەو راگەیەندراوە هاوبەشە دەخەمە روو. ئێمە بە وەڵاتانی ئوروپایی و یەکیەتی ئوروپا پێشنیار دەکەین کە پێبەندی بەیانیەکەی ئێمە بن.
ژرارد دپرە
سەرۆکی گروهی دۆستانی ئێرانی ئازاد لە پارڵمانی ئوروپا