بەهۆی دەستڕێژی راستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێمی خومەینی کۆڵبەرێکی زەحمەتکێش لە سنووری سەردەشت بەسەختی بریندار دەبێ.
بەهۆی دەستڕێژی راستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێمی خومەینی کۆڵبەرێکی زەحمەتکێش لە سنووری سەردەشت بەسەختی بریندار دەبێ.
بەپێی هەواڵەکان سەرلەبەیانی سێ شەممە ٦ی پووشۆپەری 1396، هێزە سەرکوتگەرەکانی سوپای پاسدارانی رژێمی ئێران لە سنووری “کانی زەرد”ی سەردەشت پۆلێک لە کۆڵبەری زەحمەتکێشیان دایە بەر دەستدڕێژ و لەئاکامد کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بوو.
هەواڵدەری هەنگاو ناوی ئەو کۆڵبەرە بریندارەی بە “زۆرار” کوڕی عەبدوڵڵا و دانیشتووی گوندی “نەڵاس” ڕاگەیاندووە.
ناوبراو گولە بەر سەری کەوتووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی ورمێ کراوە.