بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزانەوە ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتی و پیاوماقوڵانی ناحیەی رزگاری و دۆستان و ئەندامانی سازمانی خەبات سەردانی بنکەی دەفتەری سیاسی سازمانی
بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزانەوە ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتی و پیاوماقوڵانی ناحیەی رزگاری و دۆستان و ئەندامانی سازمانی خەبات سەردانی بنکەی دەفتەری سیاسی سازمانی خەباتیان کرد و لەلایەن بەرێز بابەشێخی حوسێنی سکرتێری گشتی سازمانەوە پێشوازیان لێ کرا.
رۆژی یەکشەممە یەکەم رۆژی جەژنی پیرۆزی رەمەزان ژمارەیەکی بەرچاو لە پیاوماقوڵان و کەسایەتیەکانی ناحیەی رزگاری بەتایبەت پیاوماقولانی عەشیرەتی برادۆت و هەرکی بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی رەمەزانەوە سەردانی بنکەی دەفتەری سیاسی سازمانی خەباتیان کردو لەلایەن رێزار کاک بابەشێخی حوسەینی و ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی پێشوازیان لێ کرا.