نیکی هێلێ نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، نیگەرانی خۆی لە بەدەستهێ،انی چەکی ناوکەیی لەلایەن رژیمی ئێران و دانی بە گروپە ترۆریستیەکان، دەربری.
بە پێی راپۆرتی واشیگنتۆن ئیگماینێر، رۆژی سێ شەممە 6ی پووشپەری 1396 نیکی هێلی لە کۆمیتەیەکی فەرعی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا گوتی لەو باوەرەدایە کە رێکەوتنی ناوکەیی لەگەڵ رژێمی ئێران کە لە کاتی ئوبامادا واژۆ کرا، تەنیا وەدەستهێنانی چەکی ناوکەیی لەلایەن رژیمی ئێرانەوە دوا دەخات.
ناوبراو وتی دەنگۆی ئەوە هەیە کە رژیمی ئێران ئەو زانستە بداتە دەست تاقمە ترۆریستەکانی نزیک لە خۆی.
نیکی هێلی لە درێژەدا وتی: رژیمی ئێران بەرنامەی ناوکەیی خۆی درێژە پێدەدا و ئێمە پووڵێکی زۆرمان پێداوە بۆ ئەوەی ئەو کارە بکات.
نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها وتی: نیگەرانی من ئەوەیە کە رژیمی ئێران لەگەڵ هەموو ئەو گروپانەی ئێمە دەمانەوێ شکستیان بدەین لە پێوەندیدایە.
ناوبراو وتیشی کە رژێمی ئێرانی لەم دواییانەدا پشتیوانیەکانی خۆی بۆ گروپە ترۆریستیەکان پەرە پێداوە.
نیکی هێلی وتی بە دڵنیاییەوە هەوڵەکانی زیاتر دەکات بۆ ئەوەی کۆدەنگی نێونەتەوەیی دژ بە رژیمی ئێران لە ئەنجومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و گوتی: بەڵێ ئێمە دەمانەوێ رژێمی ئێران ئابڵوقە بدەین و بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان.