رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 6ی پووشپەری 1396، بەامبەر بە 2762017شاندێکی بالای سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بە سەرۆکایەتی بەرێز بابەشێخ حسێنی سکرتیری گشتی و
رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 6ی پووشپەری 1396، بەامبەر بە 2762017شاندێکی بالای سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بە سەرۆکایەتی بەرێز بابەشێخ حسێنی سکرتیری گشتی و بەیاوەری شاندێکی سەرکردایەتی سەردانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی کرد و لە لایەن بەرێز کاک مستەفا مەولوودی سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان و شاندێکی سەرکردایەتی ئەو حیزبە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.
لەو دیدارە دۆستانەیەدا دوو لایەن لەسەر چەندین تەوەری گرینگ ئاڵوگۆری بیرورایان کرد. بەرێز سکرتیری گشتی سازمانی خەبات وێرای باسێکی کوورت لەسەر دوایین ئالوگۆرەکانی کۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەبات تیشکی خستە سەر راسپاردەکانی کۆنگرە بۆ سەرکردایەتی نوێ، کە باسی پێویستی ی یەکریزی و تەبایی لایەنەکانی کوردستان بۆ روبەروبوونەوەی رژیمی ئااخوندی بە شیوەی چالاکانەتر، یبەکێک لە تەوەرە گرینگەکانی جێگەی باس بوو. بارودۆخی جیهان و ناوچەکە و هەلومەرجی وەلاتی ئیران و گرینگی بایکوتی شانۆگەری هەڵبژاردنەکان لە ئێران و دوایین رووداوەکانی تایبەت بە رژیمی ئێران لە لایەن هەر دوو لاوە قسەی لەسەر کرا. لەکۆی باسەکاندا هاودەنگی و هاونەزەری لەسەر پرسەکان و ئەرکی هێز و لایەنە سیاسیەکان بۆ خێرایی بەخشین بە رەوتی جوڵانەوەکە وەک زەرورەتێک باسی لێوەکرا.
لەکۆتایی دیدارەکە شاندی سازمانی خەبات و حدک لەسەر دۆستایەتی نێوانیان پیداگرییان کردەوە.