بەپێی هەواڵەکان، رۆژی چوارشەممە 7ی پووشپەری 1396، بەهۆی شکەنجە و ئازاری هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێم رامین حوسەین پەناهی لە دۆخێکی ناجێگیردایە و لە هۆشی خۆی چووە.
بەپێی هەواڵەکان، رۆژی چوارشەممە 7ی پووشپەری 1396، بەهۆی شکەنجە و ئازاری هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێم رامین حوسەین پەناهی لە دۆخێکی ناجێگیردایە و لە هۆشی خۆی چووە. ناوبراو لە ئێستادا بۆ نەخۆشخانەیەکی دەرەوەی پارێزگای سنە نێردراوە و لە ژێر چاودێری تایبەتدایە.
شایانی باسە لە کاتی شەر و تێکگیرانی پێشمەرگەی کۆمەڵە لەگەڵ هێزەکانی رژیم لە سنە سێ پێشمەرگە شەهید دەبن و ئەوی دیکە کە رامین حوسێن پەناهیە لە دوای ئەوەی سێ فیشەکی بەردەکەوێ دەسگیر دەکرێ. لە ئێستادا بەهۆی شکەنجە و ئازار و فشاری هێزە جینایەتکارەکانی رژیم لە دۆخێکی خراپدایە و لە هۆش خۆی چووە بۆیە رەوانەی نەخۆشخانەیەکی تایبەتی سپای پاسداراندایە.