رۆژی پێنج شەممە 8ی پووشپەری 1396 پارێزەری دەوڵەتی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند کە دادگا لە پەروەندەی بینای دامەزراوەی عەلەوی لە مەنهتنی نیۆیۆرک،
رۆژی پێنج شەممە 8ی پووشپەری 1396 پارێزەری دەوڵەتی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند کە دادگا لە پەروەندەی بینای دامەزراوەی عەلەوی لە مەنهتنی نیۆیۆرک، بە قازانجی دەوڵەت بریاری دا.
جون ئێچ کین، پارێزەری دەوڵەتی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند بەپێی ئەو بریارە، بینای دامەزراوەی عەلەوی و هەموو سەرمایەکانی لەلایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە دەستی بەسەردا دەگیرێ.
ناوبراو لە درێژەدا دەڵێ: ئەو بینا 36 نۆهەمیە لە مەنهەتن زیاتر لە یەک دەیە بە نهێ،ی لە خزمەت رژێمی ئێراندا بووە و بەپێچەوانەی ئابڵوقەکان لەو رێگەوە ملوێنان دولاری بۆ رژێمی ئێران ناردووە.
خاوەنەکانی ئەو بینایە، سەکۆیەکی زۆر گرینگیان لە دڵی مەنهەتن دا خستۆتە خزمەت بەرپرسانی رژیمی ئێران بۆ ئەوەی ئەو رژیمە بتوانێ ئابڵوقە ئابووریەکانی ئەمریکا بە سەرکەوتوویی دەور بداتەوە.
بە بریاری دادگای ئەو بینایە کە نرخەکەی زیاتر لە 500 ملوێن دولارە، و هەروەها بینا و سەرمایەکانی دیکەش دەستی بەسەردا دەگیرێ.
دادستانەکان گوتوویانە کە خاوەنی سەرەکی دامەزراوەی عەلەوی بەشێوەی ناقانوونی ملوێنان دولار پووڵی لە رێگەی چالاکی خێرخوازانەی کردووەتەوە گیرفانی رژێمی ئێرانەوە. ئەوان ئومێدیان خواستووە کە جەریمەی زیاتر لە 500 ملوێن دولار وەک قەرەبوو بدرێـەوە بە قوربانیانی چالاکیە ترۆریستیەکانی رژێمی ئێران.
دەوڵەتی ئەمریکا بە تەمایە بە فرۆشتنی ئەو بورجە بەشێکی دیکە لە قەرەبووی خانەوادەی قوربانیانی بۆمبگوزاریەکان بداتەوە کە داواکارەکان وتوویانە بە پشتیوانی رژێمی ئێران ئەو کردەوانە کراون.