رۆژی چوارشەممە 8ی پووشپەری 1396، 2862017شاندێکی کۆنگرتی نەتەوەیی کوردستان سەردانی بارەگای ناوەندی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئیرانیان کرد. شاندی کە نە کە
رۆژی چوارشەممە 7ی پووشپەری 1396، 28.06.2017شاندێکی کۆنگرتی نەتەوەیی کوردستان سەردانی بارەگای ناوەندی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئیرانیان کرد. شاندی کە نە کە بە سەرپەرشتی بەرێز کاک تاهیری کەمالیزادە جێگری هاوسەرۆکانی کەنەکە لە لایەن بەرێز کاک بابەشێخ حسێنی سکرتیری گشتی سازمانی خەبات بە یاوەری شاندێکی سەرکردایەتی بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.
لەو دیدارە دۆستانەیە دوو لایەن لەسەر چەندین تەوەری گرینگ و جیگەی بایەخی نێوانیان ئاڵوگۆری بیرورایان کرد. ئامانج لەو سەردانە ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی هێزە کوردستانیەکان لەسەر ڕەوشی کوردستان و بابەتی تەبایی و یەکریزیی نیشتمانی و نەتەوەیی لەلایەن کۆنگرەی نەتەوەیی بوو کە پێشوەختە بە ئامانجی ئاگادارکردنی سازمانی خەبات و وەرگرتنی راوێژ لەسەر چۆنیەتی و هەروەها داوەت بۆ ئەو کۆبوونەوەیە رێک خرابوو. بەرێز سکرتیری گشتی سازمانی خەبات وێرای دەربرێنی خوشحالی خۆی بۆ هەنگاویکی ڵەم چەشنە کۆمەڵێک تێبینی وەک بەرچاوروونیەک بەئامانجی سەرخستنی هەوڵەکە خستە بەردەم شاندی کەنەکە و هاوکات هەنگاونان لە پێناو درووست کردنی یەکریزی و تەبایی لایەنەکانی کوردستانی بە یەکێک لە ئامانجە سەرەکیەکانی سازمانی خەبات زانی. لەدرێژەی کۆبوونەوەکە بارودۆخی جیهان و ناوچەکە و هەل و مەرجی وەلاتی ئێران و دوایین رووداوەکانی تایبەت بە کوردستان لە لایەن هەر دووشاندەوە قسەی لەسەر کرا.
لەکۆتایی دیدارەکە شاندی سازمانی خەبات و کۆنگرەی نەتەوەی کورد لەسەر دۆستایەتی و هاوکاریی نێوانیان پێداگرییان کرد و شاندی میوان بەرێزەوە بەرێکران.