رۆژی پێنج شەممە 9ی پووشپەری 1396 بەرامبەر 2962017شاندێکی بالای سازمانی خەبات ی کوردستانی ئیران سەردانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانیان لەشاری کۆیە کرد.
رۆژی پێنج شەممە 9ی پووشپەری 1396 بەرامبەر 2962017شاندێکی بالای سازمانی خەبات ی کوردستانی ئیران سەردانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانیان لەشاری کۆیە کرد. بەرێز کاک بابەشێخ حسێنی سکرتیری گشتی سازمانی خەبات بە یاوەری شاندێکی سەرکردایەتی لە لایەن بەرێز کاک مستەفا هیجری سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و شاندێکی سەرکردایەتی حیزب بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.
لەو دیدارە دۆستانەیە دوو لایەن لەسەر چەندین تەوەری گرینگی رۆژ قسە و ئاڵوگۆری بیرورایان کرد. بەرێز سکرتیری گشتی سازمانی خەبات وێرای باسێکی کوورت لەسەر دوایین ئالوگۆرەکانی کۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەبات تیشکی خستەسەر دوایین ئاڵوگۆر و راسپاردەکانی کۆنگرە بۆ سەرکردایەتی نوێ کە باسی هەنگاونان لە پێناو درووست کردنی یەکریزی و تەبایی لایەنەکانی کوردستان یەکێک لەو ئەڕکە پێ سپێردراوانەیە. دوایین ئالوگۆر و وەرچەرخانە سیاسیەکان لەئاستی نیونەتەوەیی و ناوچەکە و دەوری رژیمی ئێران و بارودۆخی جوڵانەوەی کورد لە کوردستانی ئێران ئەو باسانە بوون کە بە گەرمی لە لایەن شاندی دوولایەن قسەی لەسەر کرا. لەکۆی باسەکاندا هاودەنگی و هاونەزەری لەسەر پرسەکان و ئەرکی هێز و لایەنە سیاسیەکان بو خێرایی زیاتر بەخشین بە رەوتی جوڵانەوەکە وەک زەرورەتێک پێداگری لەسەر کرایەوە و دواترین هەول و پرۆژەکان لەو پیوەندییەدا هەلسەنگێندران و تاوتوێ کران.
لەکۆتایی دیدارەکە شاندی سازمانی خەبات و حدکا لەسەر دۆستایەتی و هاوکاری لەمێژینەیان پێداگرییان کرد .