پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 18ی خەزەڵوەری 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 18ی خەزەڵوەری 1394

__ دادگای بۆکان سزای سێدارەی بۆ لاوێکی کورد دەرکرد
__ ڕێژەی بێکاری لە کوردستان ٣ هێندەی نێونجی وڵاتە
__ لافاو بڕی 50 میلیۆن تمه‌ن خه‌ساری له‌ پارێزگای کرماشان دا
__ هێشتا چاره‌نووسی 25 حاجی ئێرانی قوربانی کاره‌ساتی مینا نادیاره‌
__ AKP بڕیاری داوه‌ پرسی کورده‌کان به‌ ڕێگه‌چاره‌ی سه‌ربازی چاره‌سه‌ر بکات
__ عەرەبستان 3ی هاووڵاتی ئێرانی لە سێدارە دا

دادگای بۆکان سزای سێدارەی بۆ لاوێکی کورد دەرکرد

لاوێکی کورد کە لەکاتی مێرمنداڵیدا تووشی قەتڵ ببوو، لە لایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا. بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، شەممەی حەوتووی ڕابردوو دادگای شۆڕشی بۆکان سزای ئێعدامی "ئاسۆ سوهرابی" کوڕی "ئەبووبەکر"ی بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاند.ئاسۆ ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی کاتێک تەمەنی لەژێرەوەی ١٧ ساڵ بوو، بە کوشتنی هاووڵاتییەکی بۆکانی تۆمەتبار کرا.دەرکردنی حوکمی قیساس بۆ ئەو لاوە کوردە لەکاتێکدایە کە تەمەنی سزای جەزایی منداڵان بۆ کوڕان ١٥ ساڵ و بۆ کچانیش ٩ ساڵ دیاری کراوە.کۆنڤانسیۆنی مافەکانی منداڵ، ئێعدامی کەسانی تەمەن ژێر ١٨ ساڵی قەدەغە ڕاگەیاندووە. هەروەها بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بلاو بوونەتەوە، لانیکەم ٤ زیندانیی کورد کە لە تەمەنی مێرمنداڵی و ژێر ١٨ ساڵیدا دەستبەسەر و سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە، لە زیندانی شاری سنە ڕاگیراون.دەگوترێت عەرەبستان، پاکستان، سودان و ئێران تەنیا وڵاتانێکن کە هێشتاش سزای سێدارەی منداڵان تیایاندا بەڕێوە دەچێت.

 

 

 

 

 

 

 

 

ڕێژەی بێکاری لە کوردستان ٣ هێندەی نێونجی وڵاتە

 بێ‏بەشی و بەشخوراویی پارێزگای کوردستان بەردەوام لە دووتوێی ئەو ئامارانەی کە بەرپرسانی حکوومەتی دەیخەنە ڕوو، ئاشکرا دەبێت. بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بڵاو بوونەتەوە، پارێزگای کوردستان لەنێوان ٣١ پارێزگای ئێراندا، پلەی بیست و پێنجەمی لە بەرهەمی پوخت نەکراوی نەتەوەیی ( تولید ناخالص ملی) هەیە. داهاتی تاکەکەسیی نەتەوەیی ئێرانییەکان بەپێی نیشاندەر(شاخص)ی توانایی کڕین نزیکەی ١٤ هەزار دۆلار دەبێت. بەرپرسی گشتی "هاوکاری، کار و خۆشبژیویی" پارێزگای کوردستان بە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە گوتی، لە ٤٨١ یەکەی بەرهەمهێنەری چالاکی سەرەوەی ١٠  کەسی، ١٢٦ یەکە لە بیاڤی پیشەسازیدا چالاکن. هەواڵدەریی فارس لە ڕاپۆرتێکدا لە زاری "ئەحمەد ڕەشیدی"ەوە باسی لە ڕێژەی بەشداریی ٤١%ی کوردستانییەکان لە ئابووریدا کردووە. لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە ڕێژەی بێکاری لە ئێراندا، نزیکەی ١٠  هەتا ١٣% دەخەمڵێندرێت، بەڵام ئەو ڕێژەیە لە کوردستاندا ٣ بەرانبەر بووە و ئەو ڕێژەیە بۆ ٣٠ % بەرز بووەتەوە. لە پارێزگایەکی کوردنشینی دیکە واتە ورمێ، ڕاگەیەندراوە کە ٤٠  هەزار خوێندکاری خاوەن بڕوانامەی کارناسی، کارناسیی باڵا و دوکتۆرا بێکارن. زۆرێک لە چالاکانی سیاسی و مدەنی لە کوردستان، بێکاریی و نەبوونی وەگەڕخستنی سەرمایە، بە دوو کێشەی سەرەکیی پەرەنەسەندنی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران لەقەڵەم دەدەن کە لەلای بەرپرسان و دام و دەزگا حکوومەتیەکانەوە کەمترین سەرەنجی پێ دەدرێت.

 

 

 

 

 

 

 

 

لافاو بڕی 50 میلیۆن تمه‌‌‌ن خه‌‌‌ساری له‌‌‌ پارێزگای کرماشان دا 

فه‌‌‌رمانداری کرماشان وتی: له‌‌‌ باران بارینه‌‌‌کانی ئه‌‌‌مدواییانه‌‌‌ له‌‌‌ پارێزگای کرماشان و به‌‌‌هۆی هه‌‌‌ستانه‌‌‌وه‌‌‌ی لافاو خه‌‌‌ساری 40 تا 50 میلیارد تمه‌‌‌نی له‌‌‌ به‌‌‌شه‌‌‌ جۆراوجۆره‌‌‌کانی کشتوکاڵ، ئاژه‌‌‌ڵ، ماڵ، ڕێگای گونده‌‌‌کان و هه‌‌‌روه‌‌‌ها ژماره‌‌‌یه‌‌‌ک له‌‌‌ خانووه‌‌‌کان دراوه.  بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، فه‌‌‌زلوڵڵا ڕه‌‌‌نجبه‌‌‌ر له‌‌‌ کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ی شۆرای به‌‌‌ڕێوه‌‌‌به‌‌‌رایه‌‌‌تی قه‌‌‌یرانی پارێزگای کرماشان  ڕایگه‌‌‌یاند: به‌‌‌ له‌‌‌به‌‌‌رچاوگرتنی ئه‌‌‌و ئه‌‌‌زموونانه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ ڕووداوه‌‌‌کانی ئه‌‌‌مدواییانه‌‌‌ له‌‌‌ پارێزگا بوومانه‌‌‌ ده‌‌‌بێ هه‌‌‌وڵی زیاتر بده‌‌‌ین بۆ که‌‌‌مبوونه‌‌‌وه‌‌‌ی خه‌‌‌ساره‌‌‌کان و هه‌‌‌ماهه‌‌‌نگی پێویست ئه‌‌‌نجام بدرێت. فه‌‌‌رمانداری کرماشان وتی: له‌‌‌ باران بارینه‌‌‌کانی ئه‌‌‌مدواییانه‌‌‌ له‌‌‌ پارێزگای کرماشان و به‌‌‌هۆی هه‌‌‌ستانه‌‌‌وه‌‌‌ی لافاو خه‌‌‌ساری 40 تا 50 میلیارد تمه‌‌‌نی له‌‌‌ به‌‌‌شه‌‌‌ جۆراوجۆره‌‌‌کانی کشتوکاڵ، ئاژه‌‌‌ڵ، ماڵ، ڕێگا گوندییه‌‌‌کان و هه‌‌‌روه‌‌‌ها ژماره‌‌‌یه‌‌‌ک له‌‌‌ خانووه‌‌‌کان دراوه.   فه‌‌‌رمانداری کرماشان به‌‌‌ ئاوڕدان به‌‌‌م خاڵه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ به‌‌‌هۆی هه‌‌‌ستانه‌‌‌وه‌‌‌ی لافاو له‌‌‌مدواییانه‌‌‌ هه‌‌‌ندێ له‌‌‌ گه‌‌‌ڕه‌‌‌که‌‌‌کانی ئه‌‌‌م شاره‌‌‌ تووشی کێشه‌‌‌ هاتوون و خه‌‌‌ساریان به‌‌‌رکه‌‌‌وتووه‌‌‌، جه‌‌‌ختیشی کرد: شه‌‌‌یکه‌‌‌ی ئاو و زێڕئاوی شاری پارێزگای کرماشان و هه‌‌‌روه‌‌‌ها ئیداره‌‌‌ی شاره‌‌‌وانی کرماشان به‌‌‌ خێرایی هه‌‌‌وڵ بده‌‌‌ن بۆ چاره‌‌‌سه‌‌‌رکردنی کێشه‌‌‌کانی ئه‌‌‌م گه‌‌‌ڕه‌‌‌کانه‌‌‌ تاکوو له‌‌‌ داهاتوودا تووشی کێشه‌‌‌ی زیاتر نه‌‌‌بنه‌‌‌وه‌‌‌.

 

 

 

 

 

 

 

 

هێشتا چاره‌‌‌نووسی 25 حاجی ئێرانی قوربانی کاره‌‌‌ساتی مینا نادیاره‌‌‌ 

 هێشتاکه‌‌‌ چاره‌‌‌نووسی 25 حاجی ئێرانی قوربانی کاره‌‌‌ساتی مینا نادیاره‌‌‌. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، عه‌‌‌لی جه‌‌‌نه‌‌‌تی ڕۆژی ڕابردوو (یه‌‌‌کشه‌‌‌ممه‌‌‌ 17ی خەزەڵوەری 1394، بە هه‌‌‌واڵنێرانی وت: زۆربه‌‌‌ی له‌‌‌ حاجیانی ئێرانی که‌‌‌ له‌‌‌ کاره‌‌‌ساتی مینا شوێنبزر بوون دۆزراونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ و زۆربه‌‌‌یان ئه‌‌‌سپه‌‌‌رده‌‌‌ی خاک کراون. سه‌‌‌رۆکی شۆرای فه‌‌‌رهه‌‌‌نگی گشتی ئێران وتی: هه‌‌‌وڵی زۆرمان له‌‌‌ بواری پێوشوێنگری حاجیانی شوێنبزری کاره‌‌‌ساتی مینا ئه‌‌‌نجام داوه‌‌‌ و له‌‌‌ نێوان 465 که‌‌‌س که‌‌‌ له‌‌‌م کاره‌‌‌ساته‌‌‌ گیانی خۆیان له‌‌‌ده‌‌‌ست دا بارودۆخی زۆربه‌‌‌ی ئه‌‌‌وانه‌‌‌ ڕوون کراوه‌‌‌ که‌‌‌ ژماره‌‌‌یه‌‌‌ک له‌‌‌ ئێران و ژماره‌‌‌یه‌‌‌کیشیان له‌‌‌ مه‌‌‌ککه‌‌‌ ئه‌‌‌سپه‌‌‌رده‌‌‌ی خاک کراون و له‌‌‌ ئێستادا هه‌‌‌وڵ ده‌‌‌ده‌‌‌ین بۆ دۆزینه‌‌‌وه‌‌‌ی 25 که‌‌‌سی دیکه‌‌‌ له‌‌‌ شوێنبزرانی ئه‌‌‌م کاره‌‌‌ساته‌‌‌ دڵته‌‌‌زێنه‌‌‌.

 

 

 

 

 

 

 

 

AKP بڕیاری داوه‌‌‌ پرسی کورده‌‌‌کان به‌‌‌ ڕێگه‌‌‌چاره‌‌‌ی سه‌‌‌ربازی چاره‌‌‌سه‌‌‌ر بکات 

هاوسه‌‌‌رۆکی کۆنگره‌‌‌ی جڤاکی دیموکراتیک وتی: پارتی داد و گه‌‌‌شه‌‌‌پێدان و حکوومه‌‌‌تی تورکیا بڕیاری داوه‌‌‌ که‌‌‌ پرسی کورده‌‌‌کان به‌‌‌ به‌‌‌کارهێنانی ڕێگه‌‌‌چاره‌‌‌ی زه‌‌‌بری سه‌‌‌ربازی و توندوتیژی چاره‌‌‌سه‌‌‌ر بکات. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سه‌‌‌لما ئیرماک، هاوسه‌‌‌رۆکی کۆنگره‌‌‌ی جڤاکی دیموکراتیک (DTK) و له‌‌‌ سیاسه‌‌‌توانانی به‌‌‌ناوبانگی کوردی تورکیا له‌‌‌ لێدوانێکدا باسی له‌‌‌ هه‌‌‌ڵوه‌‌‌شانه‌‌‌وه‌‌‌ی ئاگربڕی یه‌‌‌کلایه‌‌‌نه‌‌‌ی کۆنسه‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوه‌‌‌به‌‌‌رایه‌‌‌تی په‌‌‌که‌‌‌که‌‌‌ کرد و ڕایگه‌‌‌یاند: حکوومه‌‌‌تی تورکیا خوازیاری جێگیربوونی ئاشتی له‌‌‌ وڵاتدا نییه‌‌‌. حکوومه‌‌‌ت له‌‌‌ هه‌‌‌وڵی شه‌‌‌ڕکردندایه‌‌‌. ئێمه‌‌‌ خوازیاری ئه‌‌‌وه‌‌‌ بووین که‌‌‌ ئه‌‌‌و بڕیاره‌‌‌ی کۆنسه‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوه‌‌‌به‌‌‌رایه‌‌‌تی په‌‌‌که‌‌‌که‌‌‌ بۆ شه‌‌‌ڕ نه‌‌‌کردن له‌‌‌گه‌‌‌ڵ سوپا درێژه‌‌‌ی هه‌‌‌بێت. کۆنسه‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوه‌‌‌به‌‌‌رایه‌‌‌تی په‌‌‌که‌‌‌که‌‌‌ بۆ کۆتایی هێنان به‌‌‌ شه‌‌‌ڕ و پێکادان ئه‌‌‌وه‌‌‌ی پێویست بوو‌، کردی. به‌‌‌ڵام پارتی داد و گه‌‌‌شه‌‌‌پێدان و حکوومه‌‌‌تی تورکیا بڕیاری داوه‌‌‌ که‌‌‌ پرسی کورده‌‌‌کان به‌‌‌ به‌‌‌کارهێنانی ڕێگه‌‌‌چاره‌‌‌ی زه‌‌‌بری سه‌‌‌ربازی و توندوتیژی چاره‌‌‌سه‌‌‌ر بکات.

 

 

 

 

 

 

 

 

عەرەبستان 3ی هاووڵاتی ئێرانی لە سێدارە دا

 به‌‌‌ تاوانی به‌‌‌ قاچاغبردنی مادده‌‌‌ی هۆشبه‌‌‌ر بۆ ناو عەرەبستانی سعودیه‌‌‌، دوێنێ یه‌‌‌کشه‌‌‌ممه‌‌‌ ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتدارانی ئه‌‌‌و وڵاته‌‌‌، سێ هاوڵاتی ئێرانییان له‌‌‌سێداره‌‌‌دا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، وه‌‌‌زاره‌‌‌تی ناوخۆی سعودیه‌‌‌ بڵاویکرده‌‌‌وه‌‌‌، ئه‌‌‌و سێ هاوڵاتییه‌‌‌ ئێرانییه‌‌‌ بە ناوەکانی، "نه‌‌‌بی به‌‌‌خش جوس، محه‌‌‌مه‌‌‌د ئه‌‌‌کره‌‌‌م بلوچ و ئومێد بولیده"‌ه‌‌‌، به‌‌‌هۆی به‌‌‌ قاچاغبردنی بڕێکی زۆر ماده‌‌‌ی‌ حه‌‌‌شیش بۆ عەرەبستان‌ له‌‌‌ڕێگه‌‌‌ی ده‌‌‌ریاوه‌‌‌، ده‌‌‌ستگیرکراون و دواتر له‌‌‌سێداره‌‌‌ دراون. بە پێی ئەم راپۆرتە، سزای له‌‌‌سێداره‌‌‌دانی ئه‌‌‌و سێ هاوڵاتییه‌‌‌ ئێرانییه‌‌‌، له‌‌‌ شاری ده‌‌‌مام جێبه‌‌‌جێکرا که‌‌‌ ده‌‌‌که‌‌‌وێته‌‌‌ رۆژهه‌‌‌ڵاتی سعودیه‌‌‌وه‌‌‌. سعودیه‌‌‌ یه‌‌‌کێکه‌‌‌ له‌‌‌و وڵاتانه‌‌‌ی رۆژهه‌‌‌ڵاتی ناوه‌‌‌ڕاست که‌‌‌ سزای له‌‌‌سێداره‌‌‌دان له ‌دژی زۆرێک له ‌تاوانه‌‌‌کان، جێبه‌‌‌جێ ده‌‌‌کات و به‌‌‌هۆی ئه‌‌‌وه‌‌‌وه‌‌‌ تۆماری له‌‌‌لای رێکخراوه‌‌‌ نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تییه‌‌‌کانی مافی مرۆڤ، ره‌‌‌شه‌‌‌ و چه‌‌‌ندین جار له‌‌‌لایه‌‌‌ن ئه‌‌‌و جۆره‌‌‌ رێکخراوانه‌‌‌وه‌‌‌ داوای لێکراوه‌‌‌ ئه‌‌‌و سزایه‌‌‌ لاببات.


9 ساڵ و 11 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 19 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 18ی خەزەڵوەری 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 18ی خەزەڵوەری 1394

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران