هێزە سەرکوتگرەکانی رژێمی دیکتاتۆری ویلایەتی فەقیه لاوێکی خەڵکی چەمپاراوی ناوچەی بانە کە کاری کۆڵبەری کردووە دەدەنە بەر دەسترێژ و بەسەختی برینداری دەکەن.
هێزە سەرکوتگرەکانی رژێمی دیکتاتۆری ویلایەتی فەقیه لاوێکی خەڵکی چەمپاراوی ناوچەی بانە کە کاری کۆڵبەری کردووە دەدەنە بەر دەسترێژ و بەسەختی برینداری دەکەن.
بەپێێ هەواڵی گەیشتووە، سەرلەبەیانی رۆژی شەممە 10ی پووشپەری 1396، لاوێکی خەڵکی چەمپاراوی ناوچەی بانە بە ناوی ئارام ناسری 21 ساڵە کوری سەعیدی مام سەلیم لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی رژیمی دیکتاتۆری ئێرانەوە دەدرێتە بەر دەسترێژ و فیشەک بەر سەری دەکەوێ و بەسەختی بریندار دەکرێ.
سەرچاوەیەکی باوەرپێکراو وێرای پشت راست کردنەوەی هەواڵەکە پێی راگەیاندین کە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بۆ نەخۆشخانەی سنە بەرێکراوە.