هەروەک لە رابردوودا بڵاو کرایەوە رۆژی شەممە 10ی پووشپەر لەلایەن شۆرای ملی مقاومەتی ئێرانەوە گربوونەوەیەکی بەربڵاو لە شاری پاریسی پێتەختی فەرانسە بەرێوە دەچێ.
هەروەک لە رابردوودا بڵاو کرایەوە رۆژی شەممە 10ی پووشپەر لەلایەن شۆرای ملی مقاومەتی ئێرانەوە گربوونەوەیەکی بەربڵاو لە شاری پاریسی پێتەختی فەرانسە بەرێوە دەچێ.
بەپێی هەواڵ، سەعات 1ی نیوەرۆ بە کاتی ئوروپا ئەم گربوونەوەیە لەلایەن ژیلبەر میتران سەرۆکی دامەزراوەی فرانس لیبرتێ، کەسایەتی دیاری فەرانسەیی، لیندا چاوێز بەرێ,ەبەری پێشووی پێوەندیە گشتیەکانی کۆشکی سپی و ئەنوەر مالیک ئەندامی پێشووی هەیئەتی کۆمەڵگەی عەرەبی بۆ سوریە دەستی پێکرد. هەروەها ژمارەیەک بەرچاو لە چین و تووێژەکانی تاراوگەنشینی ئێرانی پەیامی تایبەتی خۆیان پێشکەش کرد.
هەروەها لە بەشی دەستپێکی کونفرانسەکەدا پەیامێکی کورت لە قسەکانی مەسعودی رەجەوی رێبەری بزوتنەوەی ئازادیخوازی سەرانسەری ئێران بڵاو کرایەوە.
پاشان ئیسترۆن سیونسون بەرنامەکانی درێژە پێدا و هەیئەتی فەرانسەیی کە پێکهاتبوو لە شارەدار و پارڵەمانتارەکانی ئەو وەلاتە بانگهێشت کرد بو پێشکەش کردنی پەیامەکانیان.
شایانی باسە هەیئەتێکی پلەبەرزی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە سەرۆکایەتی بەرێز بابەشێخی حوسەینی سکرتێری گشتی و ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی سازمانی خەبات لە وەڵاتانی ئوروپایی لەو کونفرانسەدا بەشدارن و بریار وایە سکرتێری گشتی سازمانی خەبات لەپێوەند بە سیاسەت و بەرنامەکانی سازمان و پرس و بابەتەکانی تایبەت بە رۆژهەلاتی کوردستان پەیامێک پێشکەش بکات.
هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتیە دیارەکانی ئوروپا و ئەمریکا کە لە سەفیر و پارڵەمانتارەکانی پێشووی وەلاتان پێک و بەپێی بەرنامەکان کەسایەتی و هەیئەتەکانی بەشدار پەیامی تایبەت بە پشتیوانی لە بزوتنەوەی ئازادیخوازی لە ئێران پێشکەش دەکەن.
بەتایبەت سەفیر جان بۆڵتۆن لە وتارەکەیدا بە روونی وتی نابێ رێگە بدرێ رژیمی ئێران یادی چل ساڵەی تەمەنی خۆی بکاتەوە و دەبێ روخێ و سیاسەتی نوێی ئەمریکای بۆ بەشداران روون کردەوە.