رۆژی شەممە 10ی پووشپەری 1396 بەرامبەر بە 1ی ژوئیەی 2017، بەرێز بابەشێخی حوسەینی سکرتێری گشتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەشداری لە کۆبوونەوەی ساڵانەی ئێرانی
رۆژی شەممە 10ی پووشپەری 1396 بەرامبەر بە 1ی ژوئیەی 2017، بەرێز بابەشێخی حوسەینی سکرتێری گشتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەشداری لە کۆبوونەوەی ساڵانەی ئێرانیانی ئازادیخواز لە پاریس کە لەلایەن شۆرای ملی مقاومەتی ئێرانەوە رێکدەخرێ کرد و تیایدا وتارێکی پێشکەش کرد.
سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە سڵاو بۆ پێشمەرگە قارەمانەکانی سازمان و خەباتکارانی رێگەی ئازادی دەستی پێ کرد و گوتی ئەوساڵیش بە بریاری لێبراوانەتر لە ساڵانی رابردوو بەشداری لە گربوونەوەی 1ی ژوئیەدا بەشدار دەبین بۆ ئەوەی جارێکی دیکە پەیامی بریاری لێبراوانەی خۆمان بۆ پێچانەوە و تێکنانی حکومەتی نامەشروعی ئاخوندان بە دەسەڵاتدارانی دیکتاتۆری تاران بگەیەنین.
کاک بابەشێخ حسێنی لە پێوەند بە رژیمی ئێران وتی: ئێمە لە سازمانی خەباتی کوردستان زیاتر لە 36 ساڵە پێمان وابووە کە رژیمی ئاخوندی هیچ ئاڵووگۆرێک قەبووڵ ناکا و روخانی ئەو رژیمە بە تەنیا رێگەی رزگاری خەڵکی ئێران دەزانین.
سکرتێری گشتی سازمانی خەبات هەروەها ئیشارەی بەوە کرد کە هەڵسووکەوتەکانی رژیم هۆیەکی باشن بۆ ئەوەی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی پشتیوانی لە بزوتنەوەی ئازادیخوازی خەڵکی ئێران بکەن و لە سازان لەگەڵ ئەو رژیمە دوور کەونەوە. هەروەها تەئکیدی لەسەر ئەوە کردەوە کە مانەوەی ئەو رژیمە زیان و خەسارەتی نەک هەر بۆ خەڵکی ئێران بەڵکوو بۆ خەڵکی ناوچەکەش دەبێ.
کاک بابەشێخ هەروەها لەپێوەند بە سیاسیەتی سازان وتی: سیاسەتی سازان لەگەڵ رژیمی ئێران جوێ لە قازانج بۆ دەسەڵاتداران هیچ ئەنجامێکی دیکەی نابێ کەوایە بۆ هاوکاری لەگەڵ خەڵکی ئێران و بۆ لەناوبردنی دەسەڵاتی خوێنمژ لە ئێران لە هاوکاری لەگەڵ ئەو دەسەڵاتە خۆ ببوێرن و پشتیوانی لە هێزە ئازادیخواز و شۆرشگێڕەکان بکەن.
هەروەها خانم مریەمی رەجەوی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی شۆرای ملی مقاومەت لە وتارێکی تایبەت دا لە چەند رەهەندەوە باسی لە دۆخی ئێران و ناوچەکەو بزوتنەوەی شۆرشگیرانەی ئێران کرد و داوای لە وەلاتان کرد کە خۆ لە سازان لەگەڵ رژێمی ئاخوندی ببوێرن و پشتیوانی لە بزوتنەوەی شۆرشگێرانەو سازماندراوی خەڵکی ئێران بکەن.
لەپێوەند بە رێگەچارەی لێکترازانە سیاسی و کۆمەلایەتیەکان لە ئێران مریەمی رەجەوی وتی: باوەرمان بە دەنگی خەڵک و هەڵبژاردنی ئازاد، جیایی دین و دەوڵەت، هاوبەشی و بەشداری چالاکانەی ژنان لە رێبەری سیاسی کۆمەڵگە، دیفاع لە خودموختاری نەتەوە جیاجیاکانی ئێران لە چوارچێوەی یەکگرتوویی وەڵات و ئاواتی دیموکراتیکی هاونیشتمانیانی ئێمە بۆ داهاتووی ئێرانە و بەشێکی گرینگ لە هێزی جێگرەوەی دیموکراتیانەیه. هەروەها وەلامێکی بەجێیە بۆ لێکترازانی نەتەوە جیاجیاکانی ئێران، وەڵامێکە بۆ ناکۆکی و جیایی نێوان شیعە و سوننی، وە هەروەها وەلامێکە بۆ لێکترازان و کێشەی نێوان ئێران و وەڵاتانی ناوچەکە.
خانمی رەجەوی هەروەها لە وتارەکەیدا چەند داوایەکی خستەبەردەم وەلاتان وەک چارەسەری قەیرانەکانی ناوچەو وتی: ئێمە پێشوازیمان لە هەڵوێستەکانی کونفرانسی سەرانی عەرەبی، ئیسلامی و ئەمریکایی لە ریاز دژ بە کردەوەی تیرۆریستی و تێکدەرانەی رژێمی ئێران لەناوچەکە کردووە. داوا لە رێکخراوی نەتەوەکان و یەکیەتی ئوروپا و ئەمریکا و وەلاتانی ناوچەکە دەکەین مقاومەتی خەڵکی ئێران بۆ روخانی ئیستبدادی مەزهەبی بە فەرمی بناسن. ئەو رژیمە لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی وەلا نین و شوێنی ئێران بە مقاومەتی ئێران بدەن.
سپای پاسداران بخەنە لیستی تیرۆریستی و لە تێکرای ناوچەکەی وەدەر نێن.
خامنەیی و باقی سەرانی ئەو رژێمە بەهۆی پێشێلکاری مافی مرۆڤ و جینایەت دژ بە مرۆڤایەتی بەتایبەت کوشتاری ساڵی 67 و جینایەتی جەنگی لە ناوچەکە بکێشنە بەردەم عەداڵەت.
شایانی باسە لە کونفرانسی ئەو ساڵی ئێرانیانی ئازادیخواز کە لەلایەن شۆرای ملی مقاومەتەوە رێکخرابوو ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتی سیاسی و پارڵمانتار لە هەر پێنج قارەکەی جیهانەوە بەشدار بوون و لە پەیامەکانیاندا پشتیوانیان لە بزوتنەوەی خەڵکی ئێران و روخانی رژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی کرد.