سەرلەبەیانیی رۆژی دووشەممە ١٢ی پووشپەڕی ١٣٩٦، رژێمی دیکتاتۆری ئاخوندی ئێران سەعات 5ی سەرلەبەیانی دەستی بە تۆپبارانی ناوچە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان کردو هەتا
سەرلەبەیانیی رۆژی دووشەممە ١٢ی پووشپەڕی ١٣٩٦، رژێمی دیکتاتۆری ئاخوندی ئێران سەعات 5ی سەرلەبەیانی دەستی بە تۆپبارانی ناوچە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان کردو هەتا سەعات 9 بەردەوام بوو.
بەپێی هەواڵ، هێزە داگیرکەرەکانی رژێم چەند شوێنێکی بناری چیای هەڵگورد لە ناوچەی باڵەکایەتی تۆپباران کردووە و ئەو تۆپبارانە ناوچەکانی کونەڕێ، کیفارستان، قەبرۆکان، رێزان و گردوگۆی گرتووەتەوە.
بە هۆی ئەو تۆپبارانەی ئەورۆی رژێمەوە ژنێک بریندار بووە و زەرەر و زیانی ماددی بەرچاو بە زەوی و زاری خەڵکی سڤیلی ناوچەکە کە زۆربەیان کۆچەر و رەوەند و جوتیارن گەیشتووە.