کچە خوێندکارێکی ئیلامی لە پانسیۆنی زانکۆی کوردستان لە سنە بە شێوەیەکی "گوماناوی" کوژرا.
کچە خوێندکارێکی ئیلامی لە پانسیۆنی زانکۆی کوردستان لە سنە بە شێوەیەکی "گوماناوی" کوژرا.
بەپێی هەواڵەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی پووشپەڕی 1396، تەرمی کچە خوێندکارێکی کورد به ناوی "زارا عەلی دووستی" خەڵکی ئیلام لە پانسیۆنی کچانەی زانکۆی کوردستان لە سنە دۆزرایەوە.
بەرپرسانی زانکۆی ناوبراو هۆی گیان لەدەستدانی ئەو کچە خوێندکارەیان بە سەکتەی دڵ راگەیاندووە. بەڵام هاوڕێکانی باس لە کوژرانی ئەو خوێندکارە دەکەن.
میدیاکانی رژیمیش هۆی مردنی ئەو خوێندکارەیان بە "نادیار" ڕاگەیاندووە.