هێزە سەرکوتگەرو تاوانکارەکانی رژێمی داگیرکەری ئاخوندی لە سنووری "سەرو"ی لەگەڵ تورکیە دەستڕێژیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەری زەحمەتکێش کردووە و چوار کۆڵبەر بریندار بوون.
هێزە سەرکوتگەرو تاوانکارەکانی رژێمی داگیرکەری ئاخوندی لە سنووری "سەرو"ی لەگەڵ تورکیە دەستڕێژیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەری زەحمەتکێش کردووە و چوار کۆڵبەر بریندار بوون.
بەپێی هەواڵەکان، رۆژی سێ شەممە 13ی پووشپەر، هێزە جینایەتکارەکانی رژێمی ئێران لە سنووری "سەرو"ی نێوان ئێران و تورکیە تەقەیان لە کۆمەڵێک کاسبکار و کۆڵبەری کورد کردووە و بەو هۆیەوە 4 کۆڵبەری زەحمەتکێش بریندار بوون.
ماڵپەری هەنگاو ناوی دوو لەو کۆڵبەرە بریندارانەی بە "ناسر عومەرزادە" و "دوکتور خۆشرو" خەڵکی گوندی "گولەشێخان"ی سەر بە سەرو راگەیاندووە.
دوو کۆڵبەرە بریندارەکەی دیکە کە خەڵکی گوندی "بانی"ین هێشتا ناویان نازاندرێ.