ڕۆژی شه‌ممه 10ی پووشپه‌ڕی 1396به‌رامبه‌ر به 1ی ژوئیه‌ی 2017 ئه‌ندامانی سازمانی خه‌بات پێکهاتوو له کومیته‌کانی نۆروێژ، فیلاند،سوئید و کانادا،
ڕۆژی شه‌ممه 10ی پووشپه‌ڕی 1396به‌رامبه‌ر به 1ی ژوئیه‌ی 2017 ئه‌ندامانی سازمانی خه‌بات پێکهاتوو له کومیته‌کانی نۆروێژ، فیلاند،سوئید، ئاڵمان و کانادا، یاوه‌ریی سکرتێری گشتی و به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی سازمانی خه‌باتیان کرد و به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو و چالاکانه له کۆبونه‌وه‌ی ساڵانەی ئوپزسیۆنی ئێران له پاریس بەشدار بوون.
ئه‌م کۆبونه‌وه له‌لایه‌ن شۆڕای ملی مقاومه‌تی ئێرانه‌وه ڕێکده‌خرێ و تیایدا نوێنه‌ران و شاندی وڵاتان و که‌سایه‌تی سیاسی و ناوداری جیهانی له هه‌ر پێنج قاڕه‌ی جیهانه‌وه به‌شداری ده‌که‌ن و په‌یامی خۆیان به ئاماده‌بوونی هه‌زاران که‌س له ئه‌ندامان و دۆستان و لایه‌نگران پێشکه‌ش ده‌که‌ن و هاوسۆزی و پشتیوانی و په‌یمانی خۆیان له‌گه‌ڵ ئێرانیانی ئازادیخواز ڕاده‌گه‌یه‌نن.
بۆ ئەم ساڵیش سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران به‌شداری له‌و کۆبونه‌وه مه‌زنه‌دا کرد و په‌یامی سازمانی خه‌بات له‌لایه‌ن سکرتێری گشتیه‌وه پێشکه‌ش کرا.
ئه‌ندامانی سازمانی خه‌بات له‌سه‌ر ڕوخانی ڕێژیمی ئاخوندی و مافی گه‌لانی ئێران به‌گشتی و گه‌لی کورد به‌تایبه‌تی لێدوانیان بۆ زۆرێک له که‌ناڵیه جیهانیه‌کان دا‌و له‌گه‌ڵ زۆرێک لە میوانانی بیانی ئه‌وکۆبونه‌و دیداریان پێک هێنا.