__ مردنی گوماناویی خوێندکارێکی کورد له‌زانکۆی به‌هه‌شتی تاران
__ ڕووداوی کار لە سەحنە دوو قوربانیی لێکەوتەوە
__ هه‌ڵمه‌تێکی تووچاندن له کێوی ئاویه‌ری سنه به‌ڕێوه‌ده‌چێت
__ بەرپرسێکی رژێم: ئابووری پارێزگای کوردستان لاوازه
__ لە سێدارەدانی 3ی زیندانی لە بەر چاوی خەڵکەوە
__ هۆشداری وەزیری دەرەوەی بەحرەین بە رژێمی ئاخوندی
__ جان کربی: نیگەرانی چالاکیەکانی رژێمی ئاخوندی ئێرانین
مردنی گوماناویی خوێندکارێکی کورد له‌زانکۆی به‌هه‌شتی تاران
خوێندکارێکی کوردی زانکۆی زانسته‌پزشکییه‌کانی به‌هه‌شتی له‌تاران له‌شێوه‌یه‌کی گوماناویی گیانی خۆی له‌ده‌ست دا. به‌پێی هه‌واڵی کوردپا، دوکتۆر ئێحسان که‌ریمی، خوێندکاری ساڵی کۆتایی لقی پزیشکی خه‌ڵکی شارۆچکه‌ی زه‌ڕینه‌به‌شێوه‌یه‌کی گوماناویی به‌هۆی که‌وتنه‌خواره‌وه‌له نهۆمی شه‌شه‌می باڵاخانه‌یه‌کی نیوه‌ته‌واو له‌نزیک نه‌خۆشخانه‌ی لوقمان له‌تاران گیانی له‌ده‌ست دا. سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له‌مباره‌وه‌ڕایگه‌یاند: " ئه‌م خوێندکاره‌کورده‌هیچ جۆره‌بشێوییه‌کی ده‌روونی و ڕۆحیی نه‌بووه‌و هه‌رچه‌شنه‌هه‌واڵێ سه‌باره‌ت به‌خۆکوژیی ناوبراو دووره‌له‌ڕاستی." ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌زیادی کرد: "ئه‌گه‌ری هه‌یه‌چه‌ن که‌س، ئه‌م خوێندکاره‌یان له‌نهۆمی شه‌شه‌می ئه‌و باڵاخانه‌وه‌فڕێدابێته‌خواره‌وه." به‌وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه، پێشتر ئێحسان که‌ریمی به‌هۆی ڕه‌خنه‌گرتن له‌ئایینی ئیسلام له‌تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا هه‌ڕه‌شه‌ی مردنی لێکرابوو. تا ئێستا به‌دواداچوونی دۆسیه‌ی مردنی گوماناویی خوێندکارانی کورد له‌زانکۆکانی ئێران‌دا ئاکامێکی نه‌بووه‌و ئه‌م بابه‌ته‌ش ده‌بێته‌هۆی دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆر کاره‌ساتانه.
ڕووداوی کار لە سەحنە دوو قوربانیی لێکەوتەوە
تەقینەوە بتڵی گازی نائێستاندارد لە کارگەیەکیشاری سەحنەی پارێزگای کرماشان، برینداربوونی ٢ کرێکاری ئەو کارگەیەی لێکەوتەوە.بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی خەزەڵوەر، بەهۆی تەقینەوەی بتڵی ئستیلێنی یەکێک لە جۆشکارییەکانی شاری سەحنە، ٢ کرێکار بریندار بوون.هێزی تەقینەوەکە بە ڕادەیەک بووە کە یەکێک لە کرێکارەکان، کە پیاوێکی تەمەن ٤٥ ساڵ بووە، دەست و پێی ڕاستی خۆی لەدەست داوە و بۆ چارەسەری ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی کرماشان ، کە لە ٥٥ کیلۆمێتری ئەو شارە هەڵکەوتووە، کراوە.بەپێی یاسا، ئەو یەکە بەرهەمهێنەرە بازرگانییانەی کە کەمتر لە ١٠ کەس لەوێدا سەرقاڵی کار کردنن، لە پشتیوانی حکوومەتی بێبەشن و ڕووداوەکانی کار لەو جۆرە کارگە چووکانەدا لە ئاماری ڕووداوەکانی کاری پزیشیکی یاسایی تۆمار ناکرێت.هەواڵدەریی ئیرنا لەو پەیوەندییەدا ڕایگەیاندووە کە بەهۆی نالەباربوونی دۆخی یەکێک لە قوربانییەکانی ئەو ڕووداوە، بە فڕۆکە گوازراوەتەوە بۆ کرماشان.
هه‌ڵمه‌تێکی تووچاندن له کێوی ئاویه‌ری سنه به‌ڕێوه‌ده‌چێت
ژماره‌یه‌ک له ئه‌نجومه‌ن و ڕێکخراوه چالاکه‌کانی ژینگه‌پارێزی و لایه‌نگرانی سروشت به بڵاوکردنه‌وه‌ی بانگهێشتێک، داوایان له هۆگرانی سروشت، وه‌رزشوانان و لایه‌نگرانی ژینگه‌پارێزی و چینه جۆراوجۆره‌کانی خه‌ڵک کرد له تووچاندنی دووباره‌ی کێوی ئاویه‌ری سنه له ڕۆژی هه‌ینی/ 22ی خەزەڵوەر به‌شدار بن. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، له بانگهێشتی ژماره‌یه‌ک له ئه‌نجومه‌ن و ڕێکخراوه چالاکه‌کانی بواری ژینگه‌پارێزی و سروشتی کوردستان بانگهێشتی خه‌ڵک، لایه‌نگرانی سروشت و ژینگه‌پارێزی و به‌تایبه‌ت هۆگرانی کێوی ئاویه‌ری سنه کراوه له هه‌ڵمه‌تی تووچاندنی دووباره‌ی کێوی ئاویه‌ر به ئامانجی وه‌ژینه‌وه‌ی سه‌وزه‌ڵانی دووباره‌ی ئه‌و کێوه، به‌شداری بکه‌ن. ئه‌نجومه‌نی ژنانی زه‌وین، کانوونی شاخه‌وانی و ئه‌نجومه‌نی پاکه‌وانانی سروشتی کوردستان و کۆمه‌ڵێک له لایه‌نگرانی سروشت به هه‌ماهه‌نگی سه‌رچاوه سروشتییه‌کانی پارێزگای کوردستان پێکه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ تووچاندنی کێوی ئاویه‌ر و داوایان له خه‌ڵک کردووه که ڕۆژی هه‌ینی/ 22ی خەزەڵوەر، کاتژمێر 7ی سه‌رله‌به‌یانی له پارکی منداڵانی سنه بۆ به‌دیهاتنی ئه‌م بابه‌ته گرینگه به‌شدار بن.
بەرپرسێکی رژێم: ئابووری پارێزگای کوردستان لاوازه
پارێزگاری رژێمی ئاخوندی لە کوردستان وتی: کوردستان له باری ئابوورییه‌وه پارێزگایه‌کی لاوازه و ئه‌م بابه‌ته ده‌بێ هانده‌رێک بێت تاکوو به‌ڕێوه‌به‌ران زیاتر ڕه‌زامه‌ندی خه‌ڵک و فه‌رمانبه‌رانی خۆیان له‌به‌رچاو بگرن. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، زاهیدی به ئاماژه به که‌موکوڕییه‌کانی بودجه‌ی ئه‌م پارێزگایه، ڕایگه‌یاند: ده‌بێ به‌ڕێوه‌به‌رانی داموده‌زگا جێبه‌جێکاره‌کان تێچووی خۆیان به باشی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بکه‌ن. زاهیدی زیادی کرد: پارێزگای کوردستان له باری ئابوورییه‌وه پارێزگاییه‌کی لاوازه و ئه‌م بابه‌ته ده‌بێ ئه‌نگێزه‌یه‌ک بێت تاکوو به‌ڕێوه‌به‌ران زیاتر ڕه‌زامه‌ندی خه‌ڵک و فه‌رمانبه‌رانی خۆیان له به‌رچاو بگرن. زاهیدی به ڕه‌خنه له فراوان کردنی زیاتری پێکهاته و هێزه‌کانی ده‌وڵه‌ت له ساڵانی ڕابردوو، دامه‌زراندنی نابه‌جێ هێزی ده‌وڵه‌تی به له‌مپه‌ڕێک بۆ گه‌شه‌ی پارێزگا ناوبرد.
لە سێدارەدانی 3ی زیندانی لە بەر چاوی خەڵکەوە
سێ زیندانی لە شاری بافت لە لایەن رژێمی ئاخوندی ئێرانەوە لە بەر چاوی خەڵک لە سێدارە دران. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سەر لە بەیانی ئەمرۆ سێشەممە 19ی خەزەڵوەری 1394، سێ زیندانی کە بە تۆمەتی دەستدرێژی لە لایەن دادگای رژێمی ئاخوندییەوە سزای لە سێدارەدانیان بۆ دەرچوبوو، لە شاری بافتی سەر بە پارێزگای کرمان لە لایەن رژێمەوە لە بەر چاوی خەڵک لە سێدارە دران. بە پێی ئەم راپۆرتە، لە کاتی لە سێدارەدانی ئەو سێ زیندانییە دادستانی شاری بافت و کۆمەڵێک لە بەرپرسانی رژێم لەو شارە بەشدار بوون. جێگەی باسە کە لە سێدارەدان لە بەرچاوی خەڵکەوە دژکردەوەی زۆری ناوەندەکانی مافی مرۆڤی بە دواوە هەبووە و تاکوو ئێستا چەندین جار رژێم بە هۆی ئەو کارەوە رەخنەی لێ گیراوە.
هۆشداری وەزیری دەرەوەی بەحرەین بە رژێمی ئاخوندی
وەزیری دەرەوەی بەحرەین وێڕای هۆشداری توند بە رژێمی ئاخوندی رایگەیاند کە، لە بەرانبەر دەستێوەردانەکانی رژێمی ئاخوندی لە وڵاتەکەمان لە خۆمان بەرگری دەکەین. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئەمرۆ سێشەممە 19ی خەزەڵوەری 1394، شێخ خالد بن ئەحمەد ئال خەلیفە، وەزیری دەرەوەی بەحرەین وتی، وڵاتانی کەنداوی فارس بەرگری لە خۆیان دەکەن لە بەرانبەر دەستێوەردانەکانی رژێمی ئاخوندی. بە پێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو‌و بە هەواڵنێرانی راگەیاند، بە هۆی ئەوەیکە رژێمی ئاخوندی ئێران دەستێوەردانەکانی لە وڵاتانی عەرەبی زیاد کردووە، بەرگری ئێمە بووە بە ئەرکێک بۆ عەرەبەکان. جێگەی باسە کە ناوبراو‌و وتی، لە ئەگەری ئەوەیکە شەڕ بە سەرماندا بسەپێت ئامادەین لە خۆمان بەرگری بکەین.
جان کربی: نیگەرانی چالاکیەکانی رژێمی ئاخوندی ئێرانین
جان کربی رایگەیاند کە ئەوان نیگەرانی ئەو کارانەی رژێمی ئاخوندین کە دەبێتە هۆی ناسەقامیگری لە ناوچەکە و جیهان. ئەمرۆ سێشەممە 19ی خەزەڵوەری 1394، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی، سیاسەتی ئەمریکا لە بەرانبەر سووریەدا هیچ گۆرانکاریێکی بەسەردا نەهاتووە و هیچ کەس رۆڵی خراپی ئەوان لە ناوچەکە لە بیر ناکات. جان کربی هەروەها وتی، لە سیاسەتی ئەمریکا لەمەر فشار خستنەسەر رژێمی ئاخوندی هیچ گۆرانکاریێک رووی نەداوە و وەک ئەوەیکە سەرۆک کۆمار وتی، ناتواندرێت بە بێ لابردنی ئەسەد و سەر کار هاتنی حکوومەتێکی گشتگیر رێگە چارەی سیاسی بۆ سووریە بدۆزرێتەوە.