حکوومەتی هەرێمی کوردستان تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکان لەلایەن هێزە داگیرکەرەمانی رژێمی ئێرانەوە مەحکوم دەکات و بۆ دەربرینی نارەزایەتی لەو کردەوانە بانگهێشتی
حکوومەتی هەرێمی کوردستان تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکان لەلایەن هێزە داگیرکەرەمانی رژێمی ئێرانەوە مەحکوم دەکات و بۆ دەربرینی نارەزایەتی لەو کردەوانە بانگهێشتی کونسوڵی گشتیی رژێمی ئێرانی کردووە.
هەر لەو پەیوەندەدا حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوەتەوەو تیایدا وێرای مەحکوم کردنی تۆپبارانەکان دەڵێت: "ئەوە لەکاتێکدایە ئێمە پابەندین بە بنەماکانی دراوسێیەتی باش و دەستنەخستنە ناو کاروباری یەک دیکەوە و لایەنێک نین لە کێشەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و گروپەکانی ئۆپۆزیسیۆن و گرفتەکانی نێوانیان".
لە بەشێکی دیکە راگەیەندراوەکەی حکومەتی هەرێمدا هاتووە: نامانەوێت لەژێر ئەو پەردەیە دانیشتووانی مەدەنیی هەرێمی کوردستان لە ناوچە سنورییەکان، وەک کۆچەری و گوندنشینەکان، ببنە قوربانیی بۆردومان و تۆپبارانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
هەروەها حکومەتی هەرێم دەڵێ وێرای سەرکۆنەکردنی ئەم کردوەیە داوا لە رژێمی ئێران دەکات دەست لە هێرشکردنە سەر خەڵکی مەدەنی و خاکی هەرێمی کوردستان هەڵبگرێت.
لە هەنگاوێکی دیکەداو هەر بەو مەبەستە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی کونسوڵی گشتیی رژێمی ئێران دەکات و دەڵێت: "ئامانج لەو بانگهێشتە بۆ گەیاندنی پەیام و هەڵوێستی ناڕەزایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تاوەکو بەرزی بکەنەوە بۆ پایتەختی خۆیان".