کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەردەشت کە حەوتووی ڕابردوو بە تەقەی ڕاستەوخۆیی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئێران بریندار کرابوو، گیانی لەدەست دا.
کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەردەشت کە حەوتووی ڕابردوو بە تەقەی ڕاستەوخۆیی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئێران بریندار کرابوو، گیانی لەدەست دا.
بە پێی هەواڵەکان، “زورار موحەمەدی” کوڕی عەبدوڵڵا خەڵکی نەڵاسی شاری سەردەشت، ڕۆژی سێشەمەی حەوتوویی ڕابردوو ٦ پوشپەڕ، لە ناوچەی کانی زەردی سەر بە شاری سەردەشت لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئێران دەدرێتەبەر دەستڕێژ و فیشەک بەر سەری کەتووەو، پاش چەند ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی مەهاباد گیانی لە دەست دا.