لە ماوەی رۆژانی شەممە هەتا چوارشەممە 10 بۆ 14ی پووشپەری 1396، رژێمی دژە مرۆڤی ئاخوندی 21 کەسی لەسێدارە داوە.
لە ماوەی رۆژانی شەممە هەتا چوارشەممە 10 بۆ 14ی پووشپەری 1396، رژێمی دژە مرۆڤی ئاخوندی 21 کەسی لەسێدارە داوە.
بەپێی هەواڵەکان، رۆژی شەممە 10ی پووشپەر لە بەندیخانەی رەشت 3 بەندکراو کە یەکیان ژن بووە لەسێدارە دراوە.
رۆژی 11ی پووشپەر بەندکراوێکی 38 ساڵە لە گرتووخانەی زەنجان ئێعدام کراوە.
رۆژی 12ی پووشپەر چوار بەندکراو لە گرتووخانەی ئیسفەهان لە قەنارە دراوە.
رۆژی 13ی پووشپەر شەش بەندکراو لەسیدارە دران: دوو بەندکراوی 24 و 27 ساڵ لە توربەتی حەیدەریە لە پارێزگاری خوراسانی رەزەو لە شوێنی گشتی دا ئێعدام کران، هەروەها لاوێکی 24 ساڵەش لە زیندانی ناوەندی کرمان و دوو بەندراوی دیکە لە گرتووخانەی ناوەندی ورمێ و بەندکراوێکی دیکە لە قاییمشار ئێعدام کران.
هەروەها رژێمی دیکتاتۆر و دژە مرۆڤی ئاخوندی رۆژی 14ی پووشپەر لە گرتووخانەی گەوهەردەشت 7 بەندکراوی بە کۆمەڵ لەسێدارە دا.