رۆژی چوارشەممە رۆحوڵا حەزرەت پوور ئەندامی مەجلیسی رژیم لە وتووێژ لەگەڵ راگەیەنەکانی حکومەت رایگەیاند تا کۆتایی مانگی پووشپەر شاهیدی دابەزینی 50 سانتیمی دیکەی ئا
رۆژی چوارشەممە رۆحوڵا حەزرەت پوور ئەندامی مەجلیسی رژیم لە وتووێژ لەگەڵ راگەیەنەکانی حکومەت رایگەیاند تا کۆتایی مانگی پووشپەر شاهیدی دابەزینی 50 سانتیمی دیکەی ئاوی ورمێ دەبین.
ئەو ئەندامەی مەجلیسی رژیم گوتی: ئەوەی کە ئێوە ئەو ئامار و ژمارانەی لە سەر مێزەکانی خۆتان دەیبینن لەگەڵ ئەوەی دانیشتوانی دەورووبەری بە هەموو شێوەیەک هەست بە گەورەترین سەرچاوەی چۆڵی و قاقڕی وەڵات دەکەن، جیاوازی هەیە.
ناوبراو وێرای دەربڕینی نیگەرانی لەوەی ئەو قەیرانە بۆتە قەیرانی ئاسایشی بۆ رژیم وتی: ئورۆ بە نوێنەرایەتی کەسانێک کە تەنیا پەنایان تۆرە کۆمەڵایەتیەکانە و دەنگیان هەتا ئەو پەری سنوور و پانتاییەکان رویشتووە، لێرە وەستاوم بۆ ئەوەی ماڵی گەل لە قەیرانێکی گەورە ئاگادار بکەمەوە کە گیان و ماڵی زیاتر لە 12 ملوێن مرۆڤ لە مەترسیدایە.
لە درێژەدا حەزرەت پوور وتی: بەرپرسان چۆن باس لە سەقامگیری رەوتی وشک بوونی گۆلی ورمێ دەکەن لە حاڵێکدا پانتایی ئەو گۆلە لە 517 کیلۆمەتری چوارگۆشە لە ساڵی 1395، دابەزیوە بۆ 2 هەزار 288 کلیۆمەتری چوارگۆشە لە پووشپەری ئەو ساڵ.
نابراو تەئکیدی لەوە کردەوە کە چۆن لە کونترۆڵی ئاو و دابەزینی سروشتی 7 سانتی مەتری ئاستی ئاوی گۆلی ورمێ لە وەرزی گەرما دا قسە دەکەن لە حاڵێکدا لە ناوچەکەدا وەرزی گەرما دەستی پێ کردوەو ئاستی ئاوی گۆلەکە 20 سانتی مەتر دابەزیوە. دڵ لە دڵ مەدەن تا کۆتایی مانگی پووشپەر لەگەڵ دابەزینی 50 لەسەدی ئاو بەرەوروو دەبین.