بەرپرسێکی ئابووری رژێم دەڵێ 12 ملوێن کەس لە ژێر هێڵی هەژاری تەواودان و نزیک بە 30 ملوێن کەسیش لە ژێر هێڵی هەژاری رێژەیی دان.
بەرپرسێکی ئابووری رژێم دەڵێ 12 ملوێن کەس لە ژێر هێڵی هەژاری تەواودان و نزیک بە 30 ملوێن کەسیش لە ژێر هێڵی هەژاری رێژەیی دان.
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری حکومەتی ئیرنا، رۆژی پێنج شەممە 15ی پووشپەر، محەمەد موخبیر دیزفولی سەرۆکی ناوەندی ناسراو بە "ناوەندی بەرێوەبەری فەرمانی خومەینی" گوتی: رەوتی هەژاری لە وەلاتدا دەوری زۆری گرتووە و بەوتەی ناوبراو لە ماوەی حەوت ـ هەشت ساڵی رابردوودا ئەو رەوتە بە دەورێکی توندی گرتووە.
ئەو مۆرەی رژێم بە ئیشارە بە سەرچاوەکانی نەوت و گاز و هەروەها بەرهەمی تایبەتی کشت و کاڵی ئێران وتی: ئایا وەلاتێک بەو هەموو کەرەستانە " حەقی ئەوەیە بەو جۆرە بەرێوە بچێ؟