لە سنووری کانی خودای پیرانشار هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێم دەستڕێژ لە ژمارەیەک کۆڵبەر دەکەن کە لە ئەنجام دا دوو کۆڵبەر بە سەختی بریندار دەبن.
لە سنووری کانی خودای پیرانشار هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێم دەستڕێژ لە ژمارەیەک کۆڵبەر دەکەن کە لە ئەنجام دا دوو کۆڵبەر بە سەختی بریندار دەبن.
بەپێی هەواڵەکان، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی پووشپەڕی 1396ی هەتاوی، هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم له نزیک کوێستانەکانی “کانی خودا” لە سنووری پیرانشار و چۆمان، تەقەیان لە پۆلێک لە کۆڵبەران کرد کە بەو هۆیەوە ٢ کۆڵبەر بەناوەکانی موحسین رەشە شیلانی کوڕی محەمەد و تاهیر، بریندار بوون.