__ ناڕه‌زایه‌تی له‌هه‌مبه‌ر ناوی فارسی چه‌ند گه‌ڕه‌کێک له‌سه‌قز
__ مه‌ترسیدارترین جاده‌ی پارێزگای کورستان بنکه‌ی فریاکه‌وتنی تێدا نییه
__ ژنانی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی باڵا له پارێزگای کوردستان بیکارن
__ مانگرتنی کرێکارانی به‌نداوی چه‌پرئاوای شنۆ
__ راپۆرتی نوێ لەمەر مردنی گوماناوی خوێندکارێکی کورد
__ راگرتنی کۆکردنەوەی سانترفیوژەکان هۆکاری کەم نەکردنەوەی گەمارۆکانە
__ بارودۆخی لە ناکاو لەگەڵ رژێمی ئاخوندی بۆ یەک ساڵی‌تر درێژ کرایەوە
__ ئیچسرائیل لە رێگای روسیەوە هۆشداری دەداتە رژێمی ئاخوندی
ناڕه‌زایه‌تی له‌هه‌مبه‌ر ناوی فارسی چه‌ند گه‌ڕه‌کێک له‌سه‌قز
به‌شێک له‌دانیشتوانی گه‌ڕه‌که‌کانی "بهارستان" له‌شاری سه‌قز داواکارن ناوی گه‌ڕه‌که‌که‌یان بۆ ناوێکی کوردی بگۆڕدرێت. به‌پێی هه‌واڵی کوردپا، له‌نامه‌یه‌کدا به‌شێکی به‌رچاو له‌دانیشتووانی گه‌ڕه‌که‌کانی "بهارستان پایین و بالا و وسگ" داوایان له‌شۆرای شار و شاره‌داریی سه‌قز کردووه‌ناوی شوێنی نیشته‌جێ بوونیان بگۆڕدرێت. به‌شێک له‌هۆکارانه‌ی که‌له‌م داواکارییه‌دا هاتووه‌بریتین له: قورس بوونی ئه‌م ناوه، فارسی بوونی ناوه‌کان، دروست بوونی کێشه‌بۆ که‌ره‌سته‌کانی گواستنه‌وه‌و کاروباری ئیداری، نه‌گونجاوبوونی ئه‌م ناوه‌له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تیی شار و دانیشتوانی ئه‌م به‌شه‌ی شار. به‌وته‌ی کۆمه‌ڵناسان، یه‌کێک له‌سه‌ره‌کیترین هۆکاره‌کانی دانانی ناو بۆ گه‌ڕه‌ک و شوێن وجاده‌کان بریتییه‌له‌ناسینه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی ئه‌و شوێنه‌به‌واتایه‌کی دیکه‌ناوه‌کان وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی ئاڵوگۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگییه‌کانه.
مه‌ترسیدارترین جاده‌ی پارێزگای کورستان بنکه‌ی فریاکه‌وتنی تێدا نییه
به‌ڕێوبه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی مانگی سووری پارێزگای کوردستان وتی: به‌داخه‌وه ڕێگاکانی شاری مه‌ریوان که به یه‌ک له مه‌ترسیدارترینی جادده‌کانی پارێزگای کوردستان داده‌نرێت، هێشتا بنکه‌ی فریاکه‌وتنی تێدا نیه. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، حه‌سه‌ن خودا به‌نده‌لوو ڕایگه‌یاند: مه‌ریوان ته‌نیا شارێکی پارێزگای کوردستانه که بنکه‌ی فریاکه‌وتنی جادده‌یی له ڕێگاکانیدا جێگیر نه‌کراوه. ناوبراو زیادی کرد: به‌هۆی چه‌ند گرفتێکه‌وه تاکوو ئێستا نه‌مانتوانیوه بنکه‌ی فریاکه‌وتن له جادده‌کانی مه‌ریوان دابمه‌زرێنین، به‌ڵام له‌ئێستادا بڕیاری جیدیمان داوه بۆ جێگیرکردنی بنکه و هێزی فریاکه‌وتن له ڕێگاکانی مه‌ریوان. جێگەی باسە کە نائستاندارد بوونی رێگە و جادەکانی کوردستان، ساڵانە دەیان قۆربانی لێ دەکەوێتەوە و بەرپرسانی رژێم لە ئاست ئەو کێشانەی ناوچە کوردنشینەکان کەمتەر خەمن.
ژنانی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی باڵا له پارێزگای کوردستان بیکارن
ڕاوێژکاری پارێزگاری کوردستان بۆ کاروباری ژنان له ڕێژه‌ی زۆری بێ‌کاری له نێوان ژنان و کچانی ئه‌م پارێزگایه که خوێندنی باڵایان ته‌واو کردووه، هه‌واڵی دا و وتی: ژنانی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی باڵا له پارێزگای کوردستان له ڕووی بێکارییه‌وه له پله‌ی چواره‌می ئێراندان. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، له‌یلا ئاژیر ڕایگه‌یاند: ژنانی خوێنده‌واری پارێزگای کوردستان پله‌ی چواره‌میان له بواری بێکاریدا له ئێران هه‌یه و ئه‌مه له حاڵێکدایه که کوردستان پله‌ی حه‌وته‌می پێکهاته‌ی ژنانی گه‌نجی وڵاتی هه‌یه. ناوبراو به ئاماژه به‌وه‌ی که ئێران پله‌ی 132ی له نێوان 137 وڵاتی جیهان له به‌شی ئابووریدا هه‌یه، زیادی کرد: ئه‌م مه‌سه‌له به‌هۆی ڕێژه‌ی که‌می به‌شداری کردنی ژنان له به‌شی ڕه‌خساندنی هه‌لی کار و ئابووری وڵاتدایه. وتیشی: ژنانی پارێزگای کوردستان به گه‌شه و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی خۆیان نیشانیان دا له گه‌شه‌ی پارێزگادا ڕۆڵێکی کارایان هه‌یه و ئه‌مه له حاڵێکدایه که ئه‌زموونی به‌ڕێوه‌به‌رێتی که‌میان هه‌یه و به بۆنه‌ی هه‌ندێ هۆکاری جۆراوجۆره‌وه وه‌لانراون.
مانگرتنی کرێکارانی به‌نداوی چه‌پرئاوای شنۆ
کرێکارانی به‌نداوی چه‌پرئاوای شنۆ له ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به 9 مانگ دواکه‌وتنی مووچه‌ی خۆیان مانیان گرتووه و چالاکی خۆیان وه‌ستاندووه. بە پێی ئەم راپۆرتە، ئه‌حمه‌د.م، کرێکارێکی ئه‌م به‌نداوه وتی: به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که له ساڵی ڕابردوو تا ئێستا له لایه‌ن به‌رپرسانی به‌نداوی چه‌پرئاوای شنۆ هیچ مووچه‌یه‌ک پێمان نه‌دراوه، بڕیارمان داوه مان بگرین و بابه‌ته‌که له میدیاکاندا بڵاو بکه‌ینه‌وه. ناوبراو وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی که هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی کاری به‌نداوه‌که مووچه‌که‌یان به‌دواکه‌وتن و که‌موکۆڕییه‌وه دراوه، وتیشی: کرێکارانی به‌نداوی چه‌پرئاوای شنۆ نێزیک به 11 ڕۆژه به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌کردنی به‌ڵێنی به‌رپرسانی ئه‌م به‌نداوه ده‌ستیان له کار کێشاوه و به مانگرتنی خۆیان خوازیاری وه‌رگرتنی مووچه‌ی 9 مانگی ڕابردووی خۆیانن. ئه‌حمه‌د.م ڕوونیشی کرده‌وه: نێزیک به 60 کرێکار له به‌نداوی چه‌پرئاوای شنۆ له چوارچێوه‌ی دوو کۆمپانیای که‌رتی تایبه‌ت "سکۆ" و "بێهیاب" له ژێر چاوه‌دێری کۆمپانیای ئاوی ئێران چالاکی ده‌که‌ن.
راپۆرتی نوێ لەمەر مردنی گوماناوی خوێندکارێکی کورد
بە پێی نوێترین راپۆرتەکان مردنی ئێحسان کەریمی خوێندکاری بەشی پزشکی زانکۆی علووم پزشکی تاران گوماناوییە. بە پێی ئەم راپۆرتە، رۆژی 28ی خەزەڵوەری 1394، ئێحسان کەریمی خوێندکاری کورد لە بیناێکی نیوەکارە لە نزیک خەستەخانەی لۆقمان لە تاران کەوتە خوارەوە و گیانی لە دەست دا. بە پێی ئەم راپۆرتە، کۆمەڵێک خەڵک کە شاهێدی ئەو رووداوە بوون دەڵێن کە ئەم خوێندکارە کوردە لە نهۆمی شەشەوە فرێ دراوەتە خوارەوە. جێگەی باسە کە دەگوترێت کە ئێحسان کەریمی بە هۆی چالاکی و دژایەتی کردنی رژێمی ئاخوندی لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان هەرەشەی کوشتنی لێ کرابوو.
راگرتنی کۆکردنەوەی سانترفیوژەکان هۆکاری کەم نەکردنەوەی گەمارۆکانە
جاش ئێرنست وتەبێژی کۆشکی سپی، وێڕای هۆشداری بە رژێمی ئاخوندی وتی، کردەوەی ئەم دوواییانەی رژیچمی ئاخوندی بۆ راگرتنی کۆکردنەوەی سانترفیوژەکان هۆکارە بۆ کەم نەکردنەوەی گەمارۆکان لە کاتی خۆیدا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، رژێمی ئاخوندی تا ئەو کاتەی بەڵێنەکانی خۆی نەکات بە کردەوە، گەمارۆکان کەم نابنەوە، ئەمە ناتواندرێت بە درەنگ کەوتن ناوی لێ ببەین ئەوان خۆیان دەبێت لەمەر ئەوەیکە خێرایی بدەن بە کارەکانیان بریار بدەن. ئەگەر درەنگ کەوتنێک روو بدات ئەوە ئەو درەنگ کەوتنە کەم کردنەوەی گەمارۆکانە.
بارودۆخی لە ناکاو لەگەڵ رژێمی ئاخوندی بۆ یەک ساڵی‌تر درێژ کرایەوە
سەرۆک کۆماری ئەمریکا بارودۆخی لە ناکاوی لەگەڵ رژێمی ئاخوندی بۆ یەک ساڵی‌تر درێژ کردەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، باراک ئۆباما رۆژی سێشەممە 19ی خەزەڵوەری 1394، بە ناردنی نامەێک بۆ کنگرەی وڵاتەکەی بارودۆخی لەناکاوی لەگەڵ رژێمی ئاخوندی بۆ ماوەی یەک ساڵی‌تر درێژ کردەوە. بە پیچی ئەم راپۆرتە، ئۆباما لە نامەکەی خۆیدا نوسیویە کە هێشتا پەیوەندی ئەمریکا و رژێمی ئاخوندی بۆ حاڵەتی ئاسایی نەگەراوەتەوە. جێگەی باسە کە بارودۆخی لە ناکاو لەگەڵ رژێمی ئاخوندی لە ساڵی 1979 لە لایەن جیمی کارترەوە پەسەند کراو تا ئێستا هەر ساڵە درێژ دەبێتەوە.
ئیچسرائیل لە رێگای روسیەوە هۆشداری دەداتە رژێمی ئاخوندی
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، وردەکاریی بەشێکی زۆر لەو هۆشدارییانەی وڵاتەکەی لەرێی روسیەوە ئاراستەی رژێمی ئاخوندی ئێرانی کردون، ئاشکراکرد. بە پیچی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، بنیامین ناتانیاهۆ، لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ سەنتەری بەرەوپێشچوونی ئەمریکا، رایگەیاند، کە وڵاتەکەی چەند هۆشدارییەکی لەبارەی دروستکردنی مەترسی بۆ سەر خاکی ئیسرائیل لە رێگەی روسیاوە داوەتە ئێران و تیایدا بە وردی مەرجەکانی هێرش و ئەگەرەکانی دەستێوەردانی ئیسرائیل لە ناوخۆی سوریادا شیکراونەتەوە. ناوبراو، وتی : " هەرکاتێک لە خاکی سوریاوە هێرش بکرێتە سەر ئیسرائیل، ئەوا وەڵام-مان دەبێت و پێشتریش چەند جارێک وەڵامی هێرشەکانی سوپای سوریامان داوەتەوە". وتیشی : " ئەگەر رژێمی ئاخوندی ئێران هەوڵی دروستکردنی بەرەیەکی سەربازی لە جولان بدات، ئەوا ئیسرائیل هێز بەکاردێنێت".