لە کۆبوونەوەی سەرانی جی20 لە هامبورگی ئاڵمان راگەیەندراوێکی 21 خاڵی دژ بە ترۆریزم و پشتیوانی دارایی لە گروپە ترۆریستیەکان بڵاوکرایەوە.
هەروەها بەرپرسانی 20 وەڵاتی گەورەی پیشەسازی جیهان لە کۆبوونەوەی وەڵاتی ئاڵمان تەئکیدیان لەسەر رێگەگرتن لە بەکارهێنانی ئینتەرنێت لەلایەن تاقمە ترۆریستەکان کردەوە.
لەو راگەیەندراوەدا هاتووە: کردەوەی جینایەتکارانەی تیرۆریستی، ئێمەی لەسەر زیاد کردنی ئاسایش و هاوکاری بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیانیمان جیددی تر کرد. تیرۆریزم کارەساتێکی جیهانیە و لە دژی خەبات دەکەین.
پێبەند دەبین بە بریاری هاوکاری نێونەتەوەیی و دانی زانیاری بە یەکتر بۆ لێدانی سەرچاوەکانی پشتیوانی دارایی لە تیرۆریزم.