هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم لە بەندیخانەی مەهاباد حوکمی ئێعدامی بەندکراوێکیان بەرێوەبرد.
هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم لە بەندیخانەی مەهاباد حوکمی ئێعدامی بەندکراوێکیان بەرێوەبرد.
بەپێی هەواڵ، سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە ١٩ی پووشپەڕی 1396، حوکمی ئێعدامی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی “شێخ موراد ئیبراهیمی” لە گرتووخانەی ناوەندیی شاری مەهاباد جێبەجێ کرا.
ماڵپەری هەنگاوی لەو بارەوە زانیاری ئەوەی بڵاو کردۆتەوە کە ئەو بەندکراوەی لەسێدارە دراوە باوکی منداڵێکی تەمەن ٧ ساڵە کە تووشی نەخۆشیی “ئۆتیسم” بووە.