پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

گەمارۆ نوێکانی ئەمریکا دژ بە دەسەڵاتدارانی ئێران!

گەمارۆ نوێکانی ئەمریکا دژ بە دەسەڵاتدارانی ئێران!

بە گوێرەی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی لێکۆڵەرەوان کردویانە و ئەو بشێوی و ئاڵۆزیانەی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست دروست بووە رژیمی ئێران ماکە و دارێژەری سەرەکی ناسەقامگیر

کەریم فەیزیان

بە گوێرەی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی لێکۆڵەرەوان کردویانە و ئەو بشێوی و ئاڵۆزیانەی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست دروست بووە رژیمی ئێران ماکە و دارێژەری سەرەکی ناسەقامگیریه ناوچەکەو جیهاندا، ئەو رەوشە ئەگە رهەروا بەردەوام بێ ئاگری شەرێکی ماڵوێرانکەرتر لە شەری داعش، سوریە، یەمەن و عێراق لە ناوچەکەدا هەڵدەگیرسێ کە زۆر لە وڵاتانی دیکەی ناوچەکە دەگرێتەوە. لێرەدا ئەوەی بۆ ئەمریکا جێگای بایەخە وڵاتە هاوپەیمانەکانیەتی کە ئەگەر بەهۆی پیلانەکانی رژیمی ئێران بکەونە مەترسیەوەو ئالوگۆریان تێدا بکرێ، ئەوە ئەمریکا زەرەرمەندی سەرەکییە و بەرژەوەندی گەورە لە ناوچەکەدا لە دەست ئەدات.  رژیمی ئێران مەبەستی سەرەکی ئەوەیە ناوچەکە ناسەقامگیرتر بکات و دایم شەر و کێشەی تێدا بێت، ئەو رژیمە بە یارمەتی و پشتیوانی لە دەستەو تاقمی شیعە هەوڵ دەدا وەڵاتانی ناوچەکەو بەتایبەت وەڵاتانی کەنداو بکەونە دەست گروپە شیعەکانی نزیک لە خۆی، کە لە ئەگەری سەرکەوتنی ئەم پیلانانە، ئاخوندەکان تەمەنی گڵاوی رژیمەکەیان درێژتر دەکەن و دەبنە باڵادەست لە ناوچەکەدا و بە کردەوە حوکمی ئەو وەڵاتانە دەکەن .

 بۆ بەربەستی ئەو کارە نەشیاوانەی رژێمی ئێران و چارەکردنی پێشوەخت، ئەنجومەنی پیران (سەنا)ی ئەمریکا لە دوای هەڵگرتنی بەربەستە قانوونی و یاساییەکان، گەلاڵەی نوێی گەمارۆی سەر رژێمی ئێرانی پەسەند کرد و بەرزیان کردۆتەوە بۆ مەجلیسی نوێنەران (کۆنگرە)، بۆ ئەوەی پەسەند بکرێت و دواتر بخرێتەبەر دەستی سەرەک کۆمار بۆ ئیمزا کردن. ئەوەی لێرەدا جێگای سەرنجە ئەوەیە بۆچی ئەمریکاییەکان،  رژێمی ئێران و روسییەیان خستۆتە یەک تێڕەوە و لە یەک کاتدا گەمارۆ دەخەنە سەر هەردوو لایان، دیارە کە ئەمریکا نگەرانە لە روسیە سەبارەت بە کریمە و پشتیوانیکردنی لە دەوڵەتی سوریە و ئەو گومانەیش کە  ئەمریکییەکان هەیانە لەوەی کە گوایە روسەکان دەستتێوەردانیان لە هەڵبژاردنی سەرکۆماری ئەمریکادا بووە . ئەوەی کە رژێمی ئێرانیان وەک هاوشانی روسیە کە دووهەم زلهێزی جیهانە لە ئاستی نیزامیدا گەمارۆ داوە، بۆ ئەوە دەگەرێـتەوە کە چالاکی تێکدەرانە و بشێوی نانەوەی ئەو رژیمە لە ناوچەکە و هەوڵەکانی بۆ وەدەستهێنانی چەکو چۆڵی کۆکوژ و مەترسیدار و هەروەها سەرکوت و پێشێلکردنی مافی خەڵکی ئێران بە هەموو نەتەوەو ئایین و مەزهەبو پێکهاتەیەکەوە، هاوکات رژێمی ئێران هەوڵ دەدا بۆ ئەوەی وەک زڵهێزێکی ناوچەیی هەڵسووکەوت بکات کە ئەم هەوڵ و پاوانخوازیانە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی و بەتایبەت دەوڵەتی ئەمریکای بەو بروایە گەیاندووە کە پێویستە بە جیددی لەبەرامبەر رژێمی ئێراندا بوێستنەوەو سنوورێک بۆ کارو کردەوەکانی دابنرێ. لە لایەکی دیکە ئەگەر چی ئەم هاوشانییە رژێم تووشی لەخۆ بایی کردن دەکات، بەوەی پێی وایە ئەم هەنگاوەی ئەمریکا دەبێتە هۆی ئەوە لەگەڵ روسیە نزیکتر بێتەوە و هەوڵ دەدا حەزی پاوانخوازی و ئیمتیاز خوازی لە ناوچەکە بەتایبەت لە بەرامبەر هاوپەیمانەکانی رۆژئاوا زیاتر بکات، بەڵام رژێمی ئێران وڵاتێکی داڕماوە لە باری نیزامییەوە ، بەدەر لە هێندێ‌ چەکوچۆلی روسی و چینی هیچیکەی نییە ئەوەی نیشانی دەدەن و دەیڵێن هەر هاشوهوشە، دیارە روسیە بە بەهانەی ئەو چەند موشەکە مامناوەندییەی بەناوی  ئێس ٣٠ ٠   و هێندێ یارمەتیدان بۆ دروستکردنی موشەکی دوور هاوێژ (بالستیک) ، نیوەی سەروەتی ئیرانیان بردووە. بەڵام بەدوور لە چاوەروانی سەرانی رژیم، روسیە لەبەرامبەر ئەمریکا و دۆستەکانی دا نەرمی دەنوێنێ‌ و حەز ناکا کێشەکانی لەگەڵ ئەمریکا لەوە زیاتر و گەورەتر بێ،  وەک بینیشمان بۆ کێشەی سوریە لەگەڵ ترامپ رێکەوت و هێمای ئەوەش دەکرێ لە داهاتوودا لەسەر پرسەکانی دیکە رێکەون. کە ئەمە بۆ رژێمی ئێران هەواڵێکی خۆش نابێ و وەک زۆر جاری دیکە سەریان بێ کلاو دەمێنێتەوە.

  گەمارۆکانی ئەمریکا چەند بەشێکی گرینگ لە خۆدەگرێت، لە پەسەندکراوەکەی سەنادا خاڵی ئەساسی ئەوەیە کە رێگاوشوێنێک دەگرنەبەر بۆ رێگری کردن دەستتێوەردانەکانی ئێران لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوین و لە بەشێکیکەشدا باس لەبەرنامەی موشەکە بالستیکییەکانی رژیمی ئێران دەکات ، هەروەها ئەو پێشێلکاریانەی لە لایەن کاربەدەستانی ئێران و دەستوپێوەندییەکانیان دەکرێ دژ بە هاووڵاتییانی ئێران و مافەکانی مرۆڤ لەو وڵاتەدا، هەروەها باس لە کۆتاکردنی دەستی سپای پاسداران دەکات لەو جموجۆڵە تیرۆریستییانەی ئێستا بەرێوەی دەبەن لە نێوخۆی ئیران و ناوچەکەدا. 

ئەم گەمارۆیانەی کە ئێستا سناتۆرەکانی ئەمریکا دژ بە رژیمی ئێران سوورن لە سەری و هەوڵدەدەن بکەوێتە باری جێبەجێ کردنەوە، دەبووایە پانزە ساڵ پێش ئیستا ئەم جدییەتە بکرایە، دەبو لە دەورانی سەرکۆماری بیلکلینتۆن و ئوبامادا بکرایە نەک ئێستا کە ئیران چەند وڵاتی لە رۆژهەڵاتی ناوین خستۆتە ژێر رکێفی خۆی ، و ئەوەش لە ئەنجامی  سیاسەتی چەوتی ڕۆژئاواییەکانە لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەراست. 

 بە دەردی کوردە دەڵێ زەرەر لە نیوەش بگەرێتەوە هەر زۆرە ، بە باوەری من ئەم جارەیان وەک جارەکانی پێشو نییە رژێمی ئێران توشی حەریفی خۆی هاتووە و ناتوانێ خۆی قوتار بکات ، ئەم گەمارۆیانە بۆ ئەوەیە وردەوردە پەر و پۆی هەڵپاچن بۆ ئەوەی نەتوانی پەڵ بهاوێ ، بە کوردی پەتی باڵی دەکەن ، لە کۆتاییدا وایبەسەر دێنن توانای پاراستنی خۆشیان نەبێ لە نێوخۆی ئیراندا. 

بەم گەمارۆیانەی کە لە لایەن ئەمریکاوە بەرنامەرێژی بۆ کراوە، دەسەڵاتدارانی رژیم زۆر نگەران و شڵەژاون، چوونکە لە ئاکام و نەتیجەی ئەم هەنگاوانەی ئەمریکا  تێدەگەن و دەزانن چارەنووسیان باشتر نابێ لە دەسەڵاتە دیکتاتۆر درندەکانی دیکەو ئەمانیش هەر بە دەردی ئەوان دەچن. ئەوەی ئەم رژێمە بەرامبەر بە میللەتی ئێران کردوویەتی وەک بێ رێزی بە پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینی و چین و توێژە جیاجیانی ئێران و حەیف و مەیل کردنی سەروەت و سامانی وەلاتی ئێران و تەرخان کردنی بۆ کاری تێکدەرانە و ترۆریستی لە ناوچەکە و جیهان، هەوڵدان بۆ وەدەستهێنان و کرینی موشەکی بالستیک و چەکی ئەتۆمی . وێرای گەمارۆکانی ئەمریکا هەندێ هەڵوێستی دیکە لەو وەلاتەوە دەبیسترێ کە نیگەرانی رژیمی زیاتر کردووەو سەرەتایەکن بۆ ئەوەی دڵی پێ خۆش بکرێ نەک بۆ ئەوەی ئەوان بێن رژێمێکی گەندەڵ و خراپکاری لەو چەشنە لەناوبەرن بەڵکوو سەرەتایەکە بۆ ئەوەی چاوپۆشی لە کردەوەکانی نەکرێ و وەک رابردوو شۆرشگێڕان نەکرێنە قوربانی سازان و ئیمتیازدان بە رژیم. بێگوومان ئاڵووگۆر لە ئێران و ناوچەکەدا بەرێوەیە، هیوادارم هێزە سیاسی و خەباتکارەکانی کوردستانی ئێران پێکەوە بە یەکیەتی و تەبایی بتوانن کەڵک لە هەلەکانی بەردەم وەرگرن و دەستکەوتی نەتەوەیی بۆ گەلی کورد لە ئێران وەدەست بێنن.

بروخێ و تەفروتونابێ ویلایەتی فەقیە 

سەرکەوێ خەباتی ئازادیخوازانە و نەتەوەیی لە ئێران و کوردستان

 


7 ساڵ و 4 مانگ و 11 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و له‌مه‌وپێش‌

گەمارۆ نوێکانی ئەمریکا دژ بە دەسەڵاتدارانی ئێران!

گەمارۆ نوێکانی ئەمریکا دژ بە دەسەڵاتدارانی ئێران!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران