رۆژی دووشەممە 19ی پووشپەری 1396، ئەنوەری رۆستەمی یەکێک لە بەکرێگیراوەکانی رژیم لە ناوچەی بانە بە دەستی چەند کەسێک بە سزای خەیانەتەکانی گەیشت
بە پێی هەواڵی گەیشتووە، رۆژی دووشەممە 19ی پووشپەری 1396، ئەنوەری رۆستەمی یەکێک لە بەکرێگیراوەکانی رژیم لە ناوچەی بانە بە دەستی چەند کەسێک بە سزای خەیانەتەکانی گەیشت.
ئەو بەکرێگیراوە یەکێک لە مۆرە ناسراوەکانی رژیم لە ناوچەی بانە بوو کە چەندین ساڵ خەریکی خۆش خزمەتی بە دامودەزگاکانی رژیم بەتایبەت ئیدارەی ئیتلاعات بوو. ئەنوەری رۆستەمی ئەندامی دەوری سێهەمی بەناو شۆرای شاری بانە، ئەندامی عەلەل بەدەلی دەوری پێنجەمی ئەو شۆرایەی رژیم بووە. ناوبراو لە نزیک دێی ساوان مورغداری (دەواجین)ی هەیە و لە ژێر ناوی کاری مورغداری دا راپۆرتی لە جموجوڵی پێشمەرگە لەو ناوچەیە دەدا.