ئاخوند رۆحانی لە رێ و رەسمێک لەژێر ناوی جەژنوارەی "عومرانی سەلامەت" بە هێرش بۆ سەر سوپای پاسداران و باندی خامنەیی جارێکی دیکە کێشەکانی نێو دەسەڵاتدارانی رژێمی
رۆژی سێ شەممە 20ی پووشپەری 1396 ئاخوند رۆحانی لە رێ و رەسمێک لەژێر ناوی جەژنوارەی "عومرانی سەلامەت" بە هێرش بۆ سەر سوپای پاسداران و باندی خامنەیی جارێکی دیکە کێشەکانی نێو دەسەڵاتدارانی رژێمی لە دوای شانۆی هەڵبژاردنەکان بە باشی خستەروو.
ناوبراو سەرەتا لە قسەکانی دا هەوڵی دا کە ئیدعای موشەکی و چالاکی و دەستێوەردانی سەربازی لە وەلاتانی ناوچەکە لە دەستی سوپا و خامنەیی وەرگرێ و خواستەکانی خۆی بباتەپێش، دیانی بە زۆر بابەتی گرینگ کرد و وتی: تەواوی ئەو چەکانەی عێراق بۆ شەری داعش پێویستی بوو کێ دابینی کرد؟ کێ پووڵەکەی دابین کرد؟ لەو دۆخەدا کە گەمارۆکان هەبوون کێ پووڵی پێداویستیەکانی خەڵکی سوریەی دابین کرد؟ ئێمە دەبیستین کە مووشەکێک لە خاکی ئێمەوە رۆیشتووەو ناوەندێکی ترۆریستی کردوەتە ئامانج راستە ئەوانەی ئەو موشەکەیان هاویشتووە هەوڵیان دا و فیداکاریان کرد بەڵام کێ موشەکەکەی دروست کرد؟ دەوڵەت و وەزارەتی دیفاع ئەو موشەکەی دروست کردوە.
ناوبراو هەروەها دیفاع لە بەرجام دەکات و هێرش دەکاتە سەر باندی رەقیب و دەڵێ: ئەگەر قەرار بوو بە چوار جنێو و دروشم وەزیری دەرەوەی ئێمە لە مەیدان بچێتە دەر، بەرجامێک سەری نەدەگرت، هێندێک بێ رێزیان بە وەزیری دەرەوەی ئێمە کرد، لە ماڵپەریان، لە رۆژنامەیان، لە رێورەسمی 22ی رێبەندان، لە شەقامەکانی تاران، باشە مرۆڤ نابێ بەهۆی دروشمی ژمارەیەک لە مەیدانی خزمەت کردن دەرچێ.
سەرۆک کۆماری رژێم وێرای بە کەمینە دانانی باندی خامنەیی کە هەموو دەسەڵاتێکیان بۆ خۆیان قۆرغ کردوە، وتی: نابێ لەبەرامبەر ژمارەیەکی کەم کە بەداخەوە بڵیندگۆی گەورەیان بەدەستەوەیە و بەناحەقیش بەدەستیانەوەیە ئێمە لێ یان بترسین، ئێستا بەدەستیانە ئیتر هەر جۆرێک بێ بڵیندگۆ بەدەست ئەوانەیە ئێمە نابێ لە بڵیندگۆ بترسین.