دیانپێدانانی پاسداری ترۆریست قاسمی سلێمانی لەپێوەند بە دەستێوەردانی رژێم لە وەڵاتی عێراق و پشتیوانیەکانی بۆ هێزەکانی حەشدی شەعبی لەو وەڵاتە.
دیانپێدانانی پاسداری ترۆریست قاسمی سلێمانی لەپێوەند بە دەستێوەردانی رژێم لە وەڵاتی عێراق و پشتیوانیەکانی بۆ هێزەکانی حەشدی شەعبی لەو وەڵاتە.
ڕۆژی ١٩ی پووشپەڕی 1396، لە ڕێوڕەسمی چلەی کوژرانی یەکێک لە پاسدارەکانی رژیم لەشەڕی موسڵ، قاسم سولەیمانی گەورە تێرۆریستی رژیمی ئێران باسی لە هەنگاوەکانی سپا بۆ ئاژاوەگێڕی لە عێراق و سوریە و بەشداری ئەم ڕێکخراوە تێرۆریستە لە کووشتارەکانی ئەو ئەو وەلاتە کرد و وتی: کلیلی تەواوی کۆگاکانی چەک و چۆڵی ئێران لە لای حەشدی شەعبیە.
قاسم سولەیمانی لەو ڕێوڕەسمه دا باسی لەوە کردووە کە سپا بەشێوەی ڕاستەوخۆ پشتیوانی لە شەڕەکانی سوریە و عێراق کردووە و کارخانەکانی سپا بەشێوەی ٣ شیفت سەرقاڵی سازکردنی چەک و چۆڵ بۆ بەردەوامی شەڕ لە عێراق بوونØ› وتیشی: فەرماندەی حەشدی شەعبی توانی کلیلی هەموو کۆگاکانی چەک و چۆڵی کۆماری ئیسلامی وەربگرێت و درێژە بە شەڕ لە عێراق بدات.
ناوبراو هەروەها بە شانازییەوە باسی لەوە کردووە کە لە ماوەی ئەم شەڕانەدا رژیمەکەی هەزاران تۆن چەک و چۆڵی ڕەوانەی خاکی عێراق و سوریە کردووە.