پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 21ی خەزەڵوەری 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 21ی خەزەڵوەری 1394

__ گیانی زیندانییه‌کی کورد له‌ زیندانی ورمێ لە مه‌ترسیدایه‌
__ دەستبەسەر کردنی مامۆستاێکی کورد و کۆمەڵێک لە قۆتابیەکانی
__ دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌واری چه‌ند هه‌زارساڵه‌ له‌ پارێزگای کوردستان
__ لە سێدارەدانی 4 زیندانی لە زیندانی ناوەندی کەرەج
__ ناروونی بارودۆخی شەش زیندانی عەقیدەتی کورد
__ بریندار کردنی دوو پارلەمانتاری کورد لە لایەن پۆلیسی تۆرکیەوە
__ داواکاری نەتەوەیەکگرتووەکان لە رژێمی ئاخوندی لەمەر رۆژنامەوانان
__ پاشای ئوردن: جەنگی سێیەمی جیهانی دەستیپێکردووە

 

 

 

گیانی زیندانییه‌‌‌کی کورد له‌‌‌ زیندانی ورمێ لە مه‌‌‌ترسیدایه‌‌‌

زیندانییه‌‌‌کی کورد به‌‌‌ هۆی نه‌‌‌بوونی چاوه‌‌‌دێریی پزیشکی له‌‌‌ به‌‌‌ندیخانه‌‌‌ی ورمێدا، بارودۆخی جه‌‌‌سته‌‌‌یی زۆر ناله‌‌‌باره‌‌‌. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، به‌‌‌رپرسانی ئه‌‌‌منیی به‌‌‌ندیخانه‌‌‌ی ده‌‌‌ریا له‌‌‌ ورمێ به‌‌‌ پێشگرتن به‌‌‌ گواستنه‌‌‌وه‌‌‌ی ئه‌‌‌م به‌‌‌ندییه‌‌‌ بۆ نه‌‌‌خۆشخانه‌‌‌، ژیانی ئه‌‌‌م به‌‌‌ندکراوه‌‌‌ کورده‌‌‌یان به‌‌‌ گاڵته‌‌‌ گرتووه‌‌‌. پزیشکانی چاره‌‌‌سه‌‌‌رکه‌‌‌ر له‌‌‌ به‌‌‌ندیخانه‌‌‌ی ورمێ ڕایانسپاردووه‌‌‌ که‌‌‌ که‌‌‌یوان (مسته‌‌‌فا) داوودی ده‌‌‌سبه‌‌‌جێ پێویستی به‌‌‌ نه‌‌‌شته‌‌‌رگه‌‌‌ریی و فیزیۆتراپی هه‌‌‌یه‌‌‌. سه‌‌‌رچاوه‌‌‌یه‌‌‌کی ئاگادار رایگەیاند کە،تێکچوونی پلاتینی لاقی ڕاستی که‌‌‌یوان، بووه‌‌‌ته‌‌‌ هۆی چڵکی له‌‌‌ڕاده‌‌‌به‌‌‌ده‌‌‌ری جه‌‌‌سته‌‌‌ی ناوبراو و ده‌‌‌بێ به‌‌‌په‌‌‌له‌‌‌ بگوازرێته‌‌‌وه‌‌‌ بۆ نه‌‌‌خۆشخانه‌‌‌ی تایبه‌‌‌تی. بە پێی ئەم راپۆرتە، هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منییه‌‌‌کانی به‌‌‌ندیخانه‌‌‌ دژایه‌‌‌تیان کردووه‌‌‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ موره‌‌‌خه‌‌‌سی و ڕاگواستنی ئه‌‌‌م به‌‌‌ندکراوه‌‌‌ بۆ ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی به‌‌‌ندیخانه‌‌‌ و کۆتایی هاتنی سه‌‌‌رده‌‌‌می گیرانی، ته‌‌‌نیا بژارده‌‌‌ی دڵخوازی ئه‌‌‌وانه‌‌‌." که‌‌‌یوان داوودی له‌‌‌ ته‌‌‌مه‌‌‌نی ١٩ ساڵاندا له‌‌‌ سێ ڕێیانی "داره‌‌‌له‌‌‌ک"ی مه‌‌‌هاباد له‌‌‌ لایه‌‌‌ن هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منییه‌‌‌تییه‌‌‌کانه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌سبه‌‌‌سه‌‌‌ر کراوه‌‌‌ و له‌‌‌ دادگای شۆڕشدا به‌‌‌ تۆمه‌‌‌تی هاوکاری له‌‌‌گه‌‌‌ڵ یه‌‌‌کێک له‌‌‌ حیزبه‌‌‌ ئۆپۆزێسیۆنه‌‌‌کانی ئێران، حوکمی ١٠  ساڵ زیندانی بۆ بڕاوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ و ئێستا حه‌‌‌وته‌‌‌مین ساڵی زیندانی خۆی تێپه‌‌‌ڕ ده‌‌‌کات.

 

 

 

 

 

 

 

دەستبەسەر کردنی مامۆستاێکی کورد و کۆمەڵێک لە قۆتابیەکانی

مامۆستاێکی کورد و کۆمەڵێک لە قۆتابیەکانی لە لایەن رژێمی ئاخوندی ئێرانەوە لە شاری مەهاباد دەستبەسەر کران. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رژێمی ئاخوندی ئێران لە درێژەی رەوتی سەرکوتی هاووڵاتیانی سۆننە مەزهەب و فشار خستنە سەریان، مامۆستا تەها کەریمی مامۆستای ئەهلی سوننەتی شاری مەهاباد و کۆمەڵێک لە قوتابیەکانی دەستبەسەر کردووە. بە پیچی ئەم راپۆرتە، مامۆستا تەها کەریمی پێشتریش لە ساڵی 1390، لە لایەن هێزە ئەمنییەتیەکانەوە دەستبەسەر کرابوو کە بۆ ماوەی 17 مانگ لە زیندانی گەوهەردەشتی کەرەج لە زینداندا مایەوە.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

دۆزینه‌‌‌وه‌‌‌ی شوێنه‌‌‌واری چه‌‌‌ند هه‌‌‌زارساڵه‌‌‌ له‌‌‌ پارێزگای کوردستان 

دۆزینه‌‌‌وه‌‌‌ی ئاسه‌‌‌وارێکی نژیارڤانی له‌‌‌ ئاکامی هه‌‌‌ڵکۆڵینی ناوچه‌‌‌ی سه‌‌‌رچه‌‌‌م له‌‌‌ گوندی "ڕوار" سه‌‌‌ربه‌‌‌ شاره‌‌‌دێ سه‌‌‌وڵاوا ده‌‌‌رخه‌‌‌ری مێژوو‌یێکی زیارتر له‌‌‌ چه‌‌‌ندهه‌‌‌زار ساڵ لو ناوچه‌‌‌که‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ مێژووکه‌‌‌ی ده‌‌‌گه‌‌‌ڕێته‌‌‌وه‌‌‌ بۆ کۆتاییه‌‌‌کانی چاخی ئاسن بووه‌‌‌. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئه‌‌‌میر ساعێد مووچشی، سه‌‌‌رپه‌‌‌ره‌‌‌ستی لیژنه‌‌‌ی ئاسه‌‌‌وارناسی ناوچه‌‌‌ی سه‌‌‌رچه‌‌‌م وتی: "له‌‌‌م قۆناغه‌‌‌دا ژماره‌‌‌یێکی زۆر له‌‌‌ شوێنه‌‌‌واره‌‌‌کان بۆ هه‌‌‌لکۆڵین دیاری کران که‌‌‌ شوێنه‌‌‌واری سه‌‌‌رچه‌‌‌میش یه‌‌‌کێک له‌‌‌وانه‌‌‌ بوو و ئه‌‌‌و ئاسه‌‌‌واره‌‌‌ نژیارڤانییه‌‌‌ که‌‌‌له‌‌‌م هه‌‌‌ڵکۆڵینه‌‌‌دا دۆزرایه‌‌‌وه‌‌‌ وه‌‌‌کوو نژیارڤانی ئێستای گونده‌‌‌کانی هه‌‌‌ورامان به‌‌‌رده‌‌‌چنه‌‌‌." ناوبراو وێڕای ئاماژه‌‌‌ به‌‌‌ دۆزینه‌‌‌وه‌‌‌ی سواڵه‌‌‌تی زه‌‌‌رد، نارنجی و بۆر تایبه‌‌‌ت به‌‌‌ چاخی ئاسن هاوکات له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئاسه‌‌‌واری نژیارڤانی به‌‌‌رده‌‌‌چن، وتی: ژماره‌‌‌یێک موروو، به‌‌‌رده‌‌‌ساو و چه‌‌‌ند پارچه‌‌‌ که‌‌‌ره‌‌‌سه‌‌‌ی کۆنی دیکه‌‌‌ له‌‌‌م هه‌‌‌ڵکۆڵینه‌‌‌دا دۆزراوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌. ئه‌‌‌و ئاسه‌‌‌وار ناسه‌‌‌ دۆزینه‌‌‌وه‌‌‌ی ئه‌‌‌و جۆره‌‌‌ شوێنه‌‌‌وارانه‌‌‌ی له‌‌‌ ناوچه‌‌‌ی هۆرامان به‌‌‌ گرینگ وه‌‌‌سف کرد و ڕوونیشی کرده‌‌‌وه‌‌‌: دۆزینه‌‌‌وه‌‌‌ی ئه‌‌‌و شوێنه‌‌‌واره‌‌‌ به‌‌‌مێژوو‌یێکی چه‌‌‌ند هه‌‌‌زارساڵه‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ مێژووه‌‌‌که‌‌‌ی بۆ کۆتاییه‌‌‌کانی چاخی ئاسن ده‌‌‌گه‌‌‌ڕیته‌‌‌وه‌‌‌ گرینگایه‌‌‌تی ئه‌‌‌وهه‌‌‌ڵکۆڵین و دۆزینه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ی دوو ئه‌‌‌وه‌‌‌نده‌‌‌ کردووه‌‌‌.

 

 

 

 

 

 

 

 

لە سێدارەدانی 4 زیندانی لە زیندانی ناوەندی کەرەج

چوار زیندانی لە زیندانی ناوەندی کەرەج لە لایەن رژێمی ئاخوندی ئێرانەوە لە سێدارە دران. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سەر لە بەیانی رۆژی یەکشەممە 17ی خەزەڵوەری 1394، چوار زیندانی بە ناوەکانی کامبیز شەهبازی، ئیرج تیزمەغز، مێهدی ئەفلاکی و سیروس چشمە بە تۆمەتی مادەی هۆشبەر لە زیندانی ناوەندی کەرەج لە سێدارە دراون. بە پێی ئەم راپۆرتە، ئەم چوار زیندانییە لە سێدارە دراوە رۆژی چوارشەممە حەفتەی رابردوو بۆ ژوری تاکەکەسی گوازرابوونەوە. جێگەی باسە کە تاکوو ئێستا هیچ راگەیاندنێکی رۆژێمی ئاخوندی هیچ زانیاریێکیان لەمەر ئەو لە سێدارەدانە بڵاو نەکردووەتەوە.

 

 

 

 

 

 

 

 

ناروونی بارودۆخی شەش زیندانی عەقیدەتی کورد

بە گواستنەوەی حەیدەر رەشیدی بۆ زیندانی ناوەندی سنە، بارودۆخی شەش زیندانی عەقیدەتی کورد تا ئێستاکە ناروونە. بە پیچی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لە کۆی 7 زیندانی عەقیدەتی کورد کە بۆ بەندی ئیتلاعاتی سوپا گوازرابوونەوە، حەیدور رەشیدی بۆ زیندانی ناوەندی سنە گوازرایەوە و تاکوو ئێستاکە بارودۆخی ئەو شەش زیندانییەیتر ناروونە. بە پێی ئەم راپۆرتە، ئەو شەش زیندانییە تاکوو ئێستا نەیانتوانیوە پەیوەندی بە بنەماڵەکانیانەوە بگرن و ئەو بابەتەی کە هەموویان بە ئێعدام مەحکووم کراون بووە بە هۆی نیگەرانی بنەماڵەکانیان. جێگەی باسە کە، حەیدەر رەشیدی، تالب مەلەکی، کاوە ویسی، کاوە شەریفی، محەمەد یاوەر رەحیمی و بەهمەن رەحیمی لە رۆژی 10ی خەزەڵوەری 1394وە بۆ بەندی ئیتلاعاتی سوپا گوازراونەتەوە.

 

 

 

 

 

 

 

 

بریندار کردنی دوو پارلەمانتاری کورد لە لایەن پۆلیسی تۆرکیەوە

له‌‌‌ کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌کی ئاشتییانه‌‌‌ی کوردانی تورکیادا هاوسه‌‌‌رۆکی کۆنگره‌‌‌ی جڤاکی دیموکراتیک و نوێنه‌‌‌ری جۆله‌‌‌مێرگ له‌‌‌ په‌‌‌رله‌‌‌مانی تورکیا به‌‌‌ ته‌‌‌قاندنی گوله‌‌‌ی په‌‌‌لاستیکی هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منییه‌‌‌کانی تورکیا بریندار کران و گواسترانه‌‌‌وه‌‌‌ بۆ نه‌‌‌خۆشخانه‌‌‌.به‌‌‌پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان،ئه‌‌‌نجومه‌‌‌نی خوێندکارانی گۆدلمبرگ (CÖDER) له‌‌‌ کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌کی ئاشتییانه‌‌‌ که‌‌‌ به‌‌‌ ئامانجی ناڕه‌‌‌زایی ده‌‌‌ربڕین به‌‌‌ سیاسه‌‌‌تی له‌‌‌په‌‌‌راوێزخستنی عه‌‌‌بدوڵڵا ئۆجه‌‌‌لان، ڕێبه‌‌‌ری په‌‌‌که‌‌‌که‌‌‌ به‌‌‌ڕێوه‌‌‌ی برد، به‌‌‌ره‌‌‌وڕووی سه‌‌‌رکوت کردنی توندی هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منییه‌‌‌کانی تورکیا بوویه‌‌‌وه‌‌‌. ئه‌‌‌م کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ ناڕه‌‌‌زایه‌‌‌تییه‌‌‌ به‌‌‌ ئاماده‌‌‌بوونی 150 خوێندکار و چالاکی سیاسی ئه‌‌‌م شاره‌‌‌ به‌‌‌ هاوڕێتی نوێنه‌‌‌رانی پارتی دیموکراتیکی گه‌‌‌لان له‌‌‌ په‌‌‌رله‌‌‌مانی تورکیا ده‌‌‌ستیپێکرد و تاکوو جاده‌‌‌ی جۆله‌‌‌مێرگ درێژه‌‌‌ی ببوو و له‌‌‌و جاده‌‌‌یه‌‌‌دا له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ڕێگری هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منییه‌‌‌کانی تورکیا به‌‌‌ره‌‌‌وڕوو بوونه‌‌‌وه‌‌‌.  هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منییه‌‌‌کان په‌‌‌نایان برده‌‌‌ به‌‌‌ر هێزی زه‌‌‌بر و بۆ بڵاوه‌‌‌پێکردنی کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ ناڕازییه‌‌‌که‌‌‌، گوله‌‌‌ی په‌‌‌لاستیکی و گازی فرمێسک ڕێژیان به‌‌‌کار هێنا. لە ئاکامدا باسک و شانی سه‌‌‌لما ئیرماک که‌‌‌وته‌‌‌ به‌‌‌ر گوله‌‌‌ی په‌‌‌لاستیکی و ده‌‌‌ستی عه‌‌‌بدوڵڵا زیدانیش که‌‌‌وته‌‌‌ به‌‌‌ر گوله‌‌‌ی گازی دژه‌‌‌ شۆڕش و هه‌‌‌ردووکیان بریندار بوون، پاشان هه‌‌‌ردووکیان گواسترانه‌‌‌وه‌‌‌ بۆ نه‌‌‌خۆشخانه‌‌‌.

 

 

 

 

 

 

 

 

داواکاری نەتەوەیەکگرتووەکان لە رژێمی ئاخوندی لەمەر رۆژنامەوانان

-کارناسانی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان، خوازیاری ڕاگرتنی ده‌‌‌سبه‌‌‌سه‌‌‌رکردنی ڕۆژنامه‌‌‌وانان له‌‌‌ ئێراندا بوون.بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژی چوارشەممە 20ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ر، ژماره‌‌‌یه‌‌‌ک له‌‌‌ کارناسانی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی ڕاگه‌‌‌یه‌‌‌نراوێک داوایان له‌‌‌ ڕژیمی ئاخوندی کردووه‌‌‌ که‌‌‌ ده‌‌‌سبه‌‌‌سه‌‌‌ر کردن، ترساندن و به‌‌‌دواداچوونی ڕۆژنامه‌‌‌وانان ڕابگرێ و ڕۆژنامه‌‌‌وانه‌‌‌ به‌‌‌ندکراوه‌‌‌کان ئازاد بکات بە پێی ئەم راپۆرتە، ئه‌‌‌حمه‌‌‌د شه‌‌‌هید ڕاپۆرتێری تایبه‌‌‌تیی مافی مرۆڤی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان بۆ کاروباری ئێران ده‌‌‌ڵێ: "زیاد بوونی ترس و تۆقاندنی ڕۆژنامه‌‌‌وانان، هۆکاریچکە بۆ ئەوەی رۆژنامەوانان نەتوانن ئه‌‌‌رکه‌‌‌کانیان بە باشی راپەرێنن.

 

 

 

 

 

 

 

 

پاشای ئوردن: جەنگی سێیەمی جیهانی دەستیپێکردووە

پاشای ئوردن رایدەگەیێنێ کە رووسیا رۆڵێکی کارای لە دۆزینەوەی چارەسەری  قەیرانی سووریادا هەیە. جەختیشدەکاتەوە کە شەڕی ئێستای دژ بە تیرۆر جەنگی سێیەمی جیهانییە، بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، شا عەبدوڵڵا پاشای ئوردن، رۆژی  چوارشەممە 19ی خەزەڵوەۆری 1394، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند" پرسی پەنابەرانی سووریا، کە گەیشتوونەتە کەناراوەکانی ئەوروپا، بانگەوازێکە بۆ هەموومان، پێویستە هەمووانیش بەیەکەوە کارێکی باش بۆ ئەو مەبەستە ئەنجامبدەین".  پاشای ئوردن جەختیکردەوە کە جیهان لە شەڕی دژ بە تیرۆر دایەو، ئەمەش جەنگی سێیەمی جیهانە، بەڵام بەهۆکاری دیکە. وتیشی"  رووسیا رۆڵێکی کارای بۆ دۆزینەوەی چارەسەری قەیرانی سووریا هەیە".بەبۆچوونی شا عەبدوڵڵا، رووسەکان لەنێو خاکی سووریادا هەن و، دەبێت هەمووانیش مامەڵە لەگەڵ ئەو واقیعەدا بکەن.


9 ساڵ و 9 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 19 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 21ی خەزەڵوەری 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 21ی خەزەڵوەری 1394

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران