رژێمی دیکتاتۆری ئاخوندی لانی کەم 9 بەندکراوی لە گرتووخانەکانی گەوهەردەشتی کەرەج، ورمێ و هەمەدان لەسێدارە داوە.
رژێمی دیکتاتۆری ئاخوندی لانی کەم 9 بەندکراوی لە گرتووخانەکانی گەوهەردەشتی کەرەج، ورمێ و هەمەدان لەسێدارە داوە.
بە پێی راپۆرتەکان، بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 21 پووشپەری 1396، رژیم لە گرتووخانەی گەوهەردەشتی کەرەج لانی کەم 6 بەندکراوی ئێعدام کرد.
ناوی چوار لەو ئێعدام کراوانە بریتین لە: محەمەد هەمەوەند، حەمید ئیسلامی، محەمەد شێرزاد و مێهرداد ساحێبی ئەفشار.
لە چەند رۆژی رابردوودا رژێم لە گرتووخانەی گەوهەردەشتی کەرەج 13 بەندکراوی بەمەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدام بۆ ژووری تاکەکەسی راگواستبوو.
لەلایەیکی دیکە رۆژی چوارشەممە 21ی پووشپەر، هێزەکانی رژیم حوکمی نامرۆڤانەی ئێعدامی بەندکراوێکی بەناوی برزوو شێخی لە بەندیخانەی ورمێ جێبەجێ کرد. هەروەها لە گرتووخانەی هەمەدانیش حوکمی ئێعدامی دوو بەندکراوی دیکەی جێ بەجێ کرد کە یەکیان ناوی سەمەد عەبدولیە.