لە هەنگاوێکی مرۆڤانەی دیکەدا خانەوادەی قوربانی لە بکوژی کچەکەیان خۆش بوون و چەند ساتێک پێش بەرێوەچوونی حوکمەکەی لە مەرگ رزگاریان کرد.
لە هەنگاوێکی مرۆڤانەی دیکەدا خانەوادەی قوربانی لە بکوژی کچەکەیان خۆش بوون و چەند ساتێک پێش بەرێوەچوونی حوکمەکەی لە مەرگ رزگاریان کرد.
بەپێی هەواڵەکان، بەرەبەیانی رۆژی پێنج شەممە 22ی پووشپەر، عەبدوڵا پوشتکار خەڵکی دێی مڕانەی ناوچەی دیواندەرە لە دوای 7 ساڵ چاوەروانی جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدامەکەی لە گرتووخانەی سنە، لەلایەن خانەوادەی قوربانی کە هاوژینی بوووە، بەخشرا و لە مەرگ رزگاری بوو.
عەبدوڵا هاوژینەکەی کە خەڵکی شارۆچکەی ساحێبی سەربە سەقزە، بەهۆی کێشەی خانەوادەییەوە کوشت، بەڵام پێش بەرێوەچوونی حوکمی ئێعدامەکەی، چالاکانی مەدەنی و مامۆستایانی ئایینی توانیان خانەوادەی قوربانیەکە رازی بکەن و لە بکوژی کچەکەیان خۆش بوون کە بەو کارە عەبدوڵا لە مەرگ رزگاری بوو.
شایانی گوتنە، لە چەند ساڵی رابردوودا چالاکانی مەدەنی سەربەخۆ و مامۆستایانی ئایینی لە چەند هەنگاوی هاوشێوەدا لێخۆشبوونیان لە خانەوادەی قوربانیان وەرگرتووەو چەند کەسیان لە ئێعدام رزگار کردووە.