دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە لەسەر بانگهێشتی سەرۆک کۆماری فەرانسە بۆ بەشداری لە رێ و رەسمی رۆژی باستیل و ساڵیادی شۆرشی فەرامسە لە پاریسە، لە کونفرانسێکی چاپەمەنی هاوبەش لەگەڵ سەرۆک کۆماری فەرانسە وتی: وتووێژی باشمان لەگەڵ ماکرۆن لەبارەی خەبات لەبەرامبەر ترۆریزم دا هەبوو.ئێمە لەگەڵ وەڵاتانی سەرکێشی وەک کورەی باکوور، ئێران و سوریە بەرەورووین.
رۆژی پێنج شەممە 22ی پووشپەری 1396، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کونفرانسی چاپەمەنی لەگەڵ ئیمانوئێل ماکرۆن لە کۆشمی ئەلیزە وتی: تاقمە ترۆریستەکان لەلایەن هێندێ لە وەڵاتانەوە پشتیوانی دەکرێن.
دۆناڵد ترامپ هەر لەو پێ,ەندەدا سێ وەڵاتی کورەی باکوور، ئێران و سوریەی وەک وەڵاتانی یاخی ناوهێنا و لە درێژەدا وتی: ئێمە لەگەڵ هەرەشەی نوێ لەلایەن ئەو رژیمە سەرکێشانەوە بەرەورووین، ئەوان لە باری ماڵیەوە پشتیوانی لە ترۆریزم دەکەن.
ناوبراو هەروەها وتی: لە کاتێکەوە هاتوومە سەر کار، هەوڵم داوە کە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ رێبەرانی دیکە جیهان، هەر جۆرە هاوکاری و پشتیوانی و سەرچاوەی ماڵی ترۆریستەکان ببرم.